فراكسیۆنەكانی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان و عیراق: بۆردومانەكانی هەرێم رابگیرێن
کوردستان 05:24 PM - 2022-09-28
بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان
فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دوو راگەیاندراوی جیادا وێڕای ئیدانە كردنی بۆردومانەكانی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێم، رایدەگەیەنن:"ئەم جۆرە ھێرشانە بۆ سەر خاك و خەڵكی كوردستان تاوانێكی گەورەیە، سەرەڕای پێشێل كردنی سەروەری ووڵات، پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتیەكانیشە". و " كە نابێ خاكی عیراق و هەرێمی كوردستان بەكاربهێنرێ بۆ دروستكردنی نائارامی لەسەر وڵاتانی دراوسێی".
چەند رۆژێكە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران چەند ناوچەیەكی جیای هەرێم بۆردوومان دەكەن و ئەمڕۆش چەند ناوچەیەكی تریان بۆردومان كرد و شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "چیتر رێگە نەدرێت، سەروەری خاك و سنوری ھەرێم لە لایەن وڵاتانی دراوسێ پێشێل بكرێت و ئاسایشی ھەرێم تێك بدرێت، لە ھەمان كاتدا ئەركی حكومەتی فیدراڵیشە بە پێی دەستوور دەبێ پارێزەری سەروەری سنوور و ئاسمانی خاكی ھەرێمی كوردستان بێت".
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەو پەلامارانە بە پێشهاتێكی مەترسیدار دەزانێ بۆ سەر ئارامی و ئاسایش و سەروەری خاكی عیراق و هەرێمی كوردستان، جەختدەكاتەوە كە نابێ خاكی عیراق و هەرێمی كوردستان بەكاربهێنرێ بۆ دروستكردنی نائارامی لەسەر وڵاتانی دراوسێی.
"داوا لە حكومەتی فیدرالی عیراق دەكەین رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ كۆتایی هێنان بەم پەلامارانە كە وڵاتانی دراوسێی ئەیكەنەسەر خاكی عیراق" فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عیراق وادەڵێت.
پێشتریش مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانەی ئەو بۆردومانانەی كرد و رایگەیاند:" ئەم كارە جگە لە زیانە گیانی و مادییەكان و دڵە راوكێی ناو هاووڵاتیان، پێشێلكردنێكی ئاشكرای سەروەریی عیراق و هەرێمی كوردستانە و لەگەڵ بنەماكانی دراوسێیەتی باش و پەیوەندی دۆستانەدا یەكناگرێتەوە".
چەند رۆژێكە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆردوومانی ئەو بنكە و بارەگایانە دەكات لە سنوورەكانی هەرێم كە بارەگای هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی رۆژهەڵات-كوردستانی ئیرانیان تێدایەوە و بە هۆیەوە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتۆتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
07:43 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
12:23 PM - 2023-09-28 -
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
10:49 AM - 2023-09-28
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
09:04 AM - 2023-09-28
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
06:10 PM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی دیاری عومەر
پرسەنامە 11:06 PM - 2023-09-28 -
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
کوردستان 07:43 PM - 2023-09-28 -
ئاستهنگهكان نهیانتوانیوه رێگری لهنوێبوونهوهی یهكێتی بكەن
کوردستان 07:21 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
کوردستان 12:23 PM - 2023-09-28 -
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
کوردستان 10:49 AM - 2023-09-28 -
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
کوردستان 09:04 AM - 2023-09-28