riklam

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

کوردستان 03:35 PM - 2022-09-27
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەنجومەنی سەركردایەتی بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەكی رێكخستنەوەی ئۆرگان و مەڵبەند و مەكتەبەكانی یەكێتییە.
كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی درێژكراوەی كۆبووەنەوەكانی پێشووترە، و بڕیارە رۆژی پێجشەممە 29-9-2022 بەرێوەبچێت.
مستەفا محەمەد عەبدوڵا(مستەفا چاڵاوی) جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی لە لێدوانێكیدا بە PUKMEDIA سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ی راگەیاند:"لەو كۆبوونەوەیەدا بەسەرپەرشتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی قسە لەسەر راپۆرتی مەكتەبەكانی راگەیاندن، بیرو گەشەپێدانی هۆشیاریی، رێكخراوە دیموكراتییەكان، شەهیدان وتێكۆشەران، ناوەندەكانی دەرەوە، كاروباری كۆمەڵایەتی و پێكهاتەكان دەكرێت".
مەكتەب و ئۆرگانەكان راپۆرتی رێكخستنەوە و كاركردن و پلان و ستراتیژیی ئامادەدەكەن و لە ئەنجومەنی سەركردایەتی بەوردی تاووتوێ دەكرێن.
جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت: "پێشنیازی مەكتەب و ئۆرگانەكان بۆ رێكخستنەوە و زانینی كێشە و گرفتەكان، تا وەكو بە چارەسەرە جێبەجێ بكرێت لە پێناوی گەشەپێدانی زیاتری سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتیی".
ئەم زنجیرە كۆبوونەوانەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام دەبن تا ئۆرگانەكان رێكدەخرێنەوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket