رەیان كلدانی: لەسەردەستی یەكێتی گۆڕانكاری لەپرۆسەی سیاسیدا روودەدات
کوردستان 02:49 PM - 2022-09-26
وێنەی رەیان کلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیۆن
رەیان كلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیۆن لەچوارچێوەی گفتوگۆیەكی لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتیدا رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكی خاوەن سەنگ و قورسایی و رێزلێگیراوە لەتەواوی عیراق و لەلایەن سەرجەم هێزە سیاسییەكانەوە، هەروەها برای خۆشەیستم بافڵ تاڵەبانی كە نەوەی سەرۆك مام جەلالە، كەسایەتییەكی بەتوانا و بوێرە و پێویستە هەرێمی كوردستان و عیراقیش شانازی بە دانایی و لێهاتوویی بكەن .
كلدانی هەروەها رایگەیاند: لەوكاتەوەی بافڵ تاڵەبانی
سەرۆكایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانی وەرگرتووە، گۆڕانكاری گەورە
لەپەیوەندییەكانی سلێمانی و بەغدا و سەرجەم پارێزگاكاندا روییانداوە، سەرۆك بافڵ
جلال تاڵەبانی لەخەمی هەموو ناوچەكاندایە بە هەولێری پایتەختیشەوە.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتیدا كلدانی رایگەیاند:
پەیوەندییەكی بەهێز بەیەكێتی دەیانبەستێتەوە و پەیوندی لەگەڵ سەرۆك بافڵ تاڵەبانی
پەیوەندییەكی برایانەیە.
كدانی هەروەها وتیشی: هیچ كات یەكێتی خراپەكاری بەرانبەر
مەسیحییەكان و مافەكانیان ئەنجام نەداوە و هەمیشە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا
تێكۆشاوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی لەداهاتوودا گۆڕانكاری لەسەر دەستی یەكێتی
لەپرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان روودەدات.
سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی عیراق، رەیان كلدانی وتی: تاكە رێگە بۆ
كۆتاییهێنان بە كێشەكانی عیراق بریتییە لە گفتوگۆ و دانیشتنی لایەنە سیاسییەكان و
لێكنزیكبونەوەی بیروبۆچوونەكان لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو چەقبەستوییەی
لەعیراقدا هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
07:43 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
12:23 PM - 2023-09-28 -
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
10:49 AM - 2023-09-28
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
09:04 AM - 2023-09-28
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
06:10 PM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی دیاری عومەر
پرسەنامە 11:06 PM - 2023-09-28 -
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
کوردستان 07:43 PM - 2023-09-28 -
ئاستهنگهكان نهیانتوانیوه رێگری لهنوێبوونهوهی یهكێتی بكەن
کوردستان 07:21 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
کوردستان 12:23 PM - 2023-09-28 -
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
کوردستان 10:49 AM - 2023-09-28 -
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
کوردستان 09:04 AM - 2023-09-28