قوباد تاڵەبانی: گەشتوگوزار بكرێتە ئامرازێك بۆ زیادكردنی داهات
کوردستان 11:41 AM - 2022-08-04
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی دەستەی گەشتوگوزاری كرد لەهەولێرو لەكۆبونەوەیەكدا جەختی لەسەر گرنگی پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار كردەوە لەگەڵ بونی زەمینەی لەبار بۆ بەرەوپێشبردنی لەهەرێمی كوردستان.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرانی سەر بەدەستەكە ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی رەوشی ئێستای گەشتوگوزارو ئامادەكاریی و پلانەكانیان بۆ چۆنێتی بەرەوپێشبردنی لەهەرێمی كوردستان.
لەوچوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە زەمینەیەكی لەبار هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتوگوزار لەهەرێمی كوردستان و جەختی لەوەكردەوە كە دەبێ پلان هەبێت تا گەشتوگوزار بكرێتە ئامرازێك بۆ زیادكردنی داهات بۆ كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتیش، چونكە كەرتی تایبەت دەتوانێ هاوكارێكی باش بێت بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتوگوزار لەهەرێمی كوردستان.
هەر لەو بارەیەوە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشدا كە یەكێك لەئەولەوییەتەكانی حكومەت پێشخستنی ئەو كەرتەیە و پلانی هەیە بۆ ئەم بابەتە، و سوپاسی دەستەی گەشتوگوزاریشی كرد كەلەماوەی رابردوودا پلانی خۆیان خستۆتەروو بۆ ئەو مەبەستە و ئەوان هاوكاریان دەبن لەجێبەجێ كردنی.
قوباد تاڵەبانی دووپاتی كردەوە كە دەبێ گەشتوگوزار كاربكات بۆ راكێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران، بۆ ئەو مەبەستەش داوایكرد ئاسانكاری بكرێت بۆ كەرتی تایبەت تا وەبەرهێنان بكەن لەبوارەكەدا، وتیشی: پێویستە لەسەر ئاستی پەروەردەو خوێندنی باڵا گرنگی بدرێت بەپێگەیاندنی كادری پێویست بۆ پەرەپێدانی ئەو كەرتە گرنگە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
07:43 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
12:23 PM - 2023-09-28 -
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
10:49 AM - 2023-09-28
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
09:04 AM - 2023-09-28
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
06:10 PM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی دیاری عومەر
پرسەنامە 11:06 PM - 2023-09-28 -
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
کوردستان 07:43 PM - 2023-09-28 -
ئاستهنگهكان نهیانتوانیوه رێگری لهنوێبوونهوهی یهكێتی بكەن
کوردستان 07:21 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
کوردستان 12:23 PM - 2023-09-28 -
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
کوردستان 10:49 AM - 2023-09-28 -
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
کوردستان 09:04 AM - 2023-09-28