riklam

قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە

کوردستان 09:45 PM - 2022-07-06

جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی یاسای كار-ی پەسەند كرد و لەم یاسایەدا مافی كرێكاران و كارمەندانی كەرتی تایبەت پارێزراو دەبێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە كە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای كار-ی پەسەند كردووە و یاساكە، یاسایەكی گرنگی سەردەمیانەیە كە ئابووری و بازاڕی و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە.

جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاندوە:لەم یاسایەدا مافی كرێكاران و كارمەندانی كەرتی تایبەت پارێزراوە و یەكسانی رەگەزیی لەبەرچاوگیراوە و بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی گرێبەستی كار و كاتەكانی كار كردن و مۆڵەت وەرگرتن، بەتایبەتیش مافی نەوجەوانان و ژنان، رێكخراوەتەوە.

 قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە خۆشحاڵە كە ئەنجومەنی وەزیران ئەو ئەركەی خستۆتە سەر شانی ئەو و تیمێكی وەزاریی و سوپاسی ئۆفیسی سەرۆكی حكومەت و هەردوو وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و پلاندانانی كردووە كە هاوكار و پشتیوانی بوون لە ئامادەكردنی یاساكەدا. 
PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket