ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
کوردستان 06:46 PM - 2022-07-06
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ـی ته‌ممووزی 2022، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له لایه‌ن ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشچوون و ڕێوشوێنی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به داخستنی شوێنه‌كانی فرۆشتنی چه‌ك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ڕوو.
وه‌زیری ناوخۆ ورده‌كاری پێویستی سه‌باره‌ت به ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه بۆ نه‌هێشتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خسته‌ڕوو.
وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت دا بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای نوێی چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ژماره 2 ی ساڵی 2022 و بڕگه‌كانی ڕه‌شنووسی ئه‌و ڕێنماییانه‌شی خسته‌ڕوو كه‌وا بڕیاره وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ری بكات بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی یاسای نوێی چه‌ك به ئاڕاسته‌ی داماڵینی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ی مۆڵه‌تپێدان و به‌رگرتن له‌و توندوتیژیانه‌ی به‌هۆی چه‌كه‌وه ڕووده‌ده‌ن.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، ڕووبه‌ڕووی تاوانكاران ببینه‌وه و كۆتایی به دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و به‌بێ مۆڵه‌ت بهێنین، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ تاوانكاری و توندوتیژی دابنرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌دا، ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای نوێی كار، له لایه‌ن كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵاتی خرایه‌ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به گرنگی هه‌بوونی ئه‌و پڕۆژه یاسایه كرد كه یه‌كێك بوو له هێڵه گشتیه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌م، به ئامانجی ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كار له نێوان كرێكاران و خاوه‌نكاران، له‌سه‌ر بنه‌مای نوێ و پاراستنی مافه‌كانی هه‌ر یه‌كێكیان و مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی و یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی و به تایبه‌تی پاراستنی مافی كرێكاران و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌ییان و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت و ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر‌و جێگرتنه‌وه‌ی كرێكارانی بیانی به ده‌ستی كاری ناوخۆیی و داڕشتنه‌وه‌ی یاساكه له‌سه‌ر پێوه‌ره هاوچه‌رخه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، له كاتێكدا یاساكه‌ی ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو، كه له سه‌ر بنه‌مای مه‌ركه‌زییه‌ت داڕێژراوه و هێنانه‌كایه‌ی ئه‌م یاسا نوێیه، پێویستیه‌كی حه‌تمی بوو بۆ قۆناغی ئێستا.
سه‌باره‌ت به گرنگی پڕۆژه یاسای كار، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كه سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی وه‌زاریی ئاماده‌كردنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ی ده‌كرد، سوپاسی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی پلاندانان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداربوون له داڕشتنی ئه‌م یاسایه كرد و وتی، ئه‌م یاسایه یه‌كێكه له یاسا هه‌ره گرنگه‌كان و یاسایه‌كی سه‌رده‌میانه‌یه و كۆڵه‌كه‌ی بره‌ودانه به ئابووریی و بازاڕ وكه‌رتی تایبه‌ت و به‌هاوكاری ڕێكخراوی جیهانی كار‌و پشت به‌ست به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داڕێژراوه‌و هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یه‌كسانی ره‌گه‌زی تێدا پارێزراوه.
وتیشی: له‌ڕێی ئه‌م یاسایه‌وه، به‌شێوازێكی ڕێكخراوتر و باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كرێكاری بیانی ده‌كرێت و مافه‌كانیان پارێزراوتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی مافه‌كانی كرێكاری خۆماڵی له پرسی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ ده‌ستی كاری خۆماڵی و رێكخستنی گرێبه‌ستی كار و كاته‌كانی ده‌وام كردن و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن، به‌تایبه‌تیش مافی منداڵ و ژن پارێزراوتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ته‌واوكاریی یاسای كاره و كاری باشی له‌سه‌ركراوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ پڕۆژه یاسای نوێی كاری په‌سه‌ند كرد و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا بۆ ته‌شریعكردنی.
هه‌روه‌ها له‌بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، كه تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی پوخته‌ی ڕاپۆرتی دارایی هه‌رێم بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022 سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی و خه‌رجییه‌كانی (به‌كاربردن، پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ، خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گاز ، پشتیوانیی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و كڕینه‌وه‌ی وزه له‌و وێستگانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له بواری كاره‌با و دابینكردنی به‌نزین به نرخی پاڵپشتی)، هه‌روه‌ها قه‌رزه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌نه‌وت.
ئه‌م بابه‌تانه له لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌ن و كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت خرایه‌ڕوو.
ئاماژه به‌وه درا كه وێڕای ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م توانیویه‌تی له داهاتی نه‌وت پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی ته‌واوی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022ی دابین بكات كه خه‌رجی تێكڕایی مانگانه‌ی مووچه 900 ملیار دیناره، له‌كاتێكدا حكومه‌ت فیدراڵی بۆ شه‌ش مانگی ساڵی2022، ده‌بووایه ترلیۆنێك و دوو سه‌د ملیار بنێرێت، به‌ڵام ته‌نیا دوو مانگی له‌مساڵه‌دا ناردووه كه ته‌نیا 400 ملیار دیناره، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌موو مانگێك مووچه‌ی ته‌واوی دابه‌ش كردووه، جگه له دابینكردنی مووچه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م و له سێ ساڵی ڕابردووش‌دا و تا ده‌گات به ئێستا بڕی زیاتر له ملیار و نیوێك دۆلاریش له قه‌رزه كۆنه‌كان دراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها حكومه‌ت پاره‌شی بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و پێشینه‌ی پڕۆژه‌كانی پلانی وه‌به‌رهێنانیش خه‌رج كردوه و هیچ جۆره قه‌رزێكی نوێش نه‌كراوه، ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای دابینكردنی گاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022 به‌های ئه‌و غازه‌ی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر دابینكراوه بۆ ئه‌و وێستگانه به پاره بڕی 566 ملیۆن دۆلار بووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای خه‌رجیی كڕینه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با له‌و وێستگانه كه له‌و شه‌ش مانگه‌دا، 516 ملیۆن دۆلار بووه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام به نرخێكی ڕه‌مزی پاڵپشتییكراو ، كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابینكراوه، هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی نرخی به‌نزین و دابینكردنی به 800 دینار بۆ یه‌ك لیتر بۆ هاووڵاتیان، له كاتێكدا له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم 1200 دینار كه‌وتووه ، ئه‌مه جگه له غازی ماڵان كه ئه‌ویش به نرخی پاڵپشتیكراو دابین ده‌كرێت.
حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له بڕگه‌ی چواره‌مدا، هه‌نگاوه ده‌ستووری و دادوه‌ریی و یاساییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر گوشاری ناڕه‌واو ناده‌ستووریی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی فیدراڵ له لایه‌ن سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خرایه‌ڕوو.
ئاماژه به‌وه درا كه حكومه‌تی فیدڕاڵی، به ناده‌ستوریی بڕیاری ڕاگرتنی خه‌رجكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی داوه، له هه‌مانكاتدا گوشاری ناڕه‌واش ده‌كات تا ڕێگربێت له‌و داهاته‌ی كه هه‌رێم خۆی ده‌ستی ده‌كه‌وێ له داهاتیی نه‌وتیی و ناوخۆیی خۆی، كه هیچ ئه‌ركێكی دارایی له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵیی دروست نه‌كردووه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك، ده‌ستبه‌رداری ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نابێت و به هه‌موو ڕێگه‌یه‌كیش، داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ملكه‌چی هیچ فشار و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی حكومه‌تی فیدراڵی نابێت كه ده‌یه‌وێت مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل بكات .
له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا كرده‌وه، له‌ناویشیاندا كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌وت و گاز له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، كه ده‌كرێت له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گازی فیدراڵی پشتبه‌ست به ده‌ستوور، كه ماف و ئه‌ركه‌كانی هه‌رلایه‌نێك دیاری بكات، چاره‌سه‌ر بكرێت.
PUKmedia راگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18