riklam

سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە

ی ن ک 04:06 PM - 2022-07-06

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

لە دیدارێكدا دوایین هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و چارەسەركردنی كێشەكان تاوتوێكران و جەخت لە تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان كرایەوە لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز كە توانای خزمەتكردنی خەڵك، وڵات و بەدیھێنانی ئامانجە باڵاكانی ھەبێت.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەكانی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت كردەوە و رایگەیاند: ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق سازان و هاوسەنگی بووین چونكە، پێمانوایە ئەوە كلیلی چارەسەری كێشەكانە. ئەمڕۆش بە ھەمان دیدگا و ستراتیژەوە دەمانەوێت ئەم بنەما سەرەكییانە كە سەرۆك مام جەلال لە عیراقی نوێ بناغەكەی دانا، پەیڕەوبكرێت و پێكەوە خزمەتی ئامانجە باڵاكان بكەین.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket