riklam

هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات

جیهان 01:33 PM - 2022-07-06

ئەمڕۆ پۆلیسی ئەڵمانیا، لە هەریەك لە شارەكانی ئۆسنەبرۆك وشتوتگاردت و برێمن وهەرێمەكانی سەكسۆنیا و باكووری راین هەڵمەتێكی فراوانی كردەسەر گروپێكی قاچاغچی.

هەڵمەتەكە بەبەشداری 1000 پۆلیس دەستی پێكرد كە 36 ماڵ وشوققەیان پشكنی و توانیان 18 گومانلێكراو دەستگیر بكەن كە زۆربەیان هاووڵاتی كوردی باشوورن.

هاوكات لەهەریەك لە بەلجیكا و فەرەنسا و بەریتانیا، هەڵمەتی لەوجۆرە دەستی پێكردووەو مەبەستیان رێگریكردنە لەو كۆچبەرانەی كەلە وڵاتانی ئەوروپاوە لەڕێی دەریاوە بەبەلەمی بچووك وچوپ خۆیان دەگەیەننە بەریتانیا.

بەپێی پێگەی گۆڤاری شپیگل ئۆنلاینكە  زانیاری لە پۆلیس وەرگرتووە، ئەو تۆڕە قاچاغچیە بنكەی سەرەكیان لە ئۆسنەبرۆكەو زۆربەیان كوردی باشوورن، هەروەها لە دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 10 هەزار كۆچبەریان بەبەلەمی بچووك لە شارەكانی كالیەودۆنكێركی فەرەنسی رەوانەی دورگەی مانشی بەریتانی كردووە وپارەیەكی زۆریان لەو قاچاغچیەتیە دەستكەوتووە.

پۆلیسی بەریتانیاش شەش لەو قاچاغچیانەی دەستگیركردووە كە لەو دورگەیەوە كۆچبەرانیان وەرگرتووەو، هاوكات رەوانەی لەندەن ومانشستەریان كردوونەتەوە.

PUKMedia بورهان ئەمین

سەرچاوە Spiegel Online

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket