riklam

حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن

کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06

بەمەبەستی دزیكردن و گیرفان بڕینی هاووڵاتیان لە بازاردا، پۆلیسی سلێمانی حەوت تۆمەتبار دەستگیردەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەچوارچێوەی‌ ئەو پلانە ئەمنییەی‌ كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەكەمان كراوە بۆ رۆژانی‌ پێش جەژن لەناو بازاڕ و شوێنە گشتیەكانی سلێمانی، مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ ناوبازاڕ‌ی بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان حەوت تۆمەتباریان دەستگیركرد كە گیرفانی‌ هاووڵاتیانیان بڕیبوو.

لە راگەیاندنەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە: لەگەڵ نزیكبوونەوەی‌ جەژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزو قەرەباڵغی‌ بازاڕەكان، بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی پلانێكی‌ ئەمنی‌ توندوتۆڵی‌ داڕشتووە، بەمەبەستی‌ پاراستنی‌ سەروماڵی‌ هاوڵاتیان‌ و رێگریكردن لەهەر رووداوێكی‌ نەخوازراو بەتایبەتی‌ تاوانی‌ دزیكردن‌، لەچوارچێوەی‌ ئەو پلانە ئەمنییەدا مەفرەزەكانی‌ نووسینگەی‌ ناوبازاڕی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان حەوت تۆمەتباریان لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دەستگیركرد كە گیرفانی‌ هاووڵاتیانیان بڕیبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو: لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ا، س) لەدایكبووی‌ 1993، (ع، م) لەدایكبووی‌ 1981، (م، ا) لەدایكبووی 2007، (ر، ا)، لەدایكبووی‌ 1965، (س، ص) لەدایكبووی‌ 1983، (ا، گ) لەدایكبووی‌ 1982 و (ع، م) لەدایكبووی‌ 1969 بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 446 لەیاسای‌ سزادا راگیراوان‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket