riklam

دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن

عیراق 11:08 AM - 2022-07-06

بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆی سەر رێگەی تكریت و قەزای بێجی دوو كارمەندی نەوتی باكوور گیانیان لەدەستداو یەكێكی دیكەش برینداربوو. 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆی چوار شەممە، سەرچاوەیەك لە شاری تكریت بە PUKmedia ی راگەیاند: لە ئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆی سەخت لەسەر رێگەی گشتی نێوان پارێزگای تكریت و قەزای بێجی دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوتی باكوور بەناوەكانی، عەمار محەمەد كەریم ئەلدوەری كە دانیشتووی شاری تكریتە و  فیراس كەریم سەبع كە دانیشتووی شارەدێی سینیە، گیانیان لەدەستداو یەكێكی دیكەش بەناوی ئەحمەد حەمید بە سەختی برینداربوە.

PUKmedia محەمەد فایەق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket