riklam

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە

کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی راپۆرتی دارایی هەرێم لەماوەی شەش ئەمساڵداو فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە. 
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كی ئەمڕۆ 6-7-2022 ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و لەكۆبوونەوەكەدا چەند پرسێك تاووتوێ دەكات.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەوەكە، ئەنجومەنی وەزیران،  لەبارەی راپۆرتێك سەبارەت بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەكانی بەردەم داخستنی شوێنەكانی فرۆشتنی چەك و دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و رەشنوسی پڕۆژە یاسای نوێی كار گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا، راپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەكان و  هەنگاوە دەستووری و یاساییەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراقیش تاووتوێ دەكرێت.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket