پارتی بۆ پارێزگاری له عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك ده‌كات ؟
کوردستان 08:42 PM - 2022-04-16
عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك و كوڕه‌كه‌ی و براكه‌ی كه به‌كوشتنی ئاسایشه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارن و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، له‌بری راده‌ستكردنیان به‌دادگا، پارتی به‌هێزێكی گه‌وره‌و هه‌موو جۆره چه‌كێكه‌وه ده‌یانپارێزێت و رێگه‌نادات هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستگیری بكه‌ن و روبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه. برایه‌كی ئاسایشه كوژراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت: بكوژی براكه‌م كه عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك و كوڕه‌كه‌ی و براكه‌یه‌تی له‌چه‌مچه‌ماڵ خۆیان حه‌شارداوه‌و بۆ پاراستنیان پارتی هێزێكی گه‌وره‌ی بۆ ناردون.
شه‌وی 19ی 3ی 2022، ته‌قه له كارمه‌ندێكی ئاسایشی ته‌كیه‌ی سه‌ر به‌چه‌مچه‌ماڵ به‌ناوی (محه‌مه‌د عوسمان) كرا‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا، دوای رووداوه‌كه‌ش خێزانه‌كه‌ی رایانگه‌یاند كه عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك و كوڕه‌كه‌ی و برایه‌كی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كین و بكوژی ئاسایشه‌كه‌ن.
رۆژی 22ی 3ی 2022، نه‌مام محه‌مه‌د دایكی كارمه‌نده كوژراوه‌كه‌ی ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ، به PUKmediaی راگه‌یاند: كوڕه‌كه‌م كه كارمه‌ندی ئاسایش بوو عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك و كوڕه‌كه‌ی و برایه‌كی تیرۆر كرا، داواش له بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌م بكوژانی كوڕه‌كه‌م ده‌ستگیربكه‌ن و راپێچی به‌رده‌م یاسای بكه‌ن.
وتیشی: هێزێك له‌لایه‌ن پارتییه‌وه بۆ عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك دروستكراوه بۆ كوشتنی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وانه بۆ له‌ناوبردنی خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌گه‌ڕێن، بۆیه داوای به‌سزاگه‌یاندنی تۆمه‌تباران ده‌كه‌ن كه كوڕه‌كه‌میان به‌ناحه‌ق كوشتوه‌و جه‌رگمیان سوتاندوه.
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی مانگێگ به‌سه‌ر كوشتنی كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه بێشوان عوسمانی برای ئاسایشه كوژراوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای نزیكه‌ی 30 رۆژ هێشتا بكوژی براكه‌م كه عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك و كوڕه‌كه‌ی و براكه‌یه‌تی له‌چه‌مچه‌ماڵ خۆیان حه‌شارداوه‌و له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه هێزێكی گه‌وره كه نزیكه‌ی 600 چه‌كدار ده‌بێت بۆی نێردراوه‌ته چه‌مچه‌ماڵ ده‌یپارێزن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پێی زانیارییه‌كانمان تائێستا عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك و كوڕه‌كه‌ی و براكه‌ی كه له‌لایه‌ن دادگا‌و هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه له‌چه‌مچه‌ماڵ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی و پارتی به‌ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كدارو به‌هه‌موو جۆره چه‌كێكه‌وه به‌رگری لێده‌كات.
برای كارمه‌نده كوژراوه‌كه‌ی ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌شی وت: داوا ده‌كه‌ین یاسا سه‌روه‌ر بێت و رێگه‌نه‌درێت خوێنی براكه‌م به‌هه‌ده‌ر بڕوات و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر كوژرانی براكه‌م فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه ده‌ستگیر بكرێن و رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
ده‌شڵێت: تائێستا هیچ تۆمه‌تبارێك له‌سه‌ر كوشتنی براكه‌م ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و ئێمه یاسامان كردوه به‌سه‌روه‌ری خۆمان و داواده‌كه‌ین یاسا هه‌موو كه‌سێك بگرێته‌وه‌و كه‌س نه‌توانێت له‌ده‌ست یاسا هه‌ڵبێت.
PUKmedia تایبه‌ت

هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

