riklam

بافڵ جەلال تاڵەبانی: راپەڕینی كورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی و ستەم

کوردستان 11:56 AM - 2022-03-05

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕین پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: راپەڕینی كورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی و ستەم، هەوڵدان بوو بۆ گەیشتن بە ژیانێكی سەرفرازانەو شەرەفمەند. شەهیدەكانمان خوێنی خۆیان لەپێناو داهاتوویەكی پرشنگدارو سەقامگیر بۆ خەڵكی سەربەرزی كوردستان رشت. بەڵام بەداخەوە هەڵەو كەموكورتی لەنێو جومگەكانی حكومڕانی، خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، پشتكردنە داخوازییە رەواكانی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و نەبوونی خزمەتگوزاری، نیگەرانی هاووڵاتیانی گەیاندووەتە شوێنێك كە ئاماژەیەكی مەترسیدارو راچڵەكێنەر بێت بۆ دەسەڵاتدارانی كوردستان كە شانازی و سەروەرییەكانی رابردوومان نەكەینە قوربانیی ململانێی تەسكی حیزبایەتی.

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
كەسوكاری سەربەرزی شەھیدان
تێكۆشەران، پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەر
بە بۆنەی یادی پیرۆزی راپەڕینە مێژووییەكەی گەلی كوردەوە پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاڕاستە دەكەم، شانازی بە خەبات و خۆڕاگریتانەوە دەكەم و سوپاسی پشوودرێژیتان دەكەم.
راپەڕینی كورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی و ستەم، هەوڵدان بوو بۆ گەیشتن بە ژیانێكی سەرفرازانەو شەرەفمەند. شەهیدەكانمان خوێنی خۆیان لەپێناو داهاتوویەكی پرشنگدارو سەقامگیر بۆ خەڵكی سەربەرزی كوردستان رشت. بەڵام بەداخەوە هەڵەو كەموكورتی لەنێو جومگەكانی حكومڕانی، خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، پشتكردنە داخوازییە رەواكانی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و نەبوونی خزمەتگوزاری، نیگەرانی هاووڵاتییانی گەیاندووەتە شوێنێك كە بوترێت (راپەڕینمان نەكرد بۆ ئەوەی دۆخەكە بەمشێوەیەی لێبێت).. دەبێت ئەمە ئاماژەیەكی مەترسیدارو راچڵەكێنەر بێت بۆ دەسەڵاتدارانی كوردستان كە شانازی و سەروەرییەكانی رابردوومان نەكەینە قوربانیی ململانێی تەسكی حیزبایەتی، دەبێت ئامانجەكانی راپەڕین بەدیبهێنین و خەونەكانی لەبار نەبەین. بێباكی بەرامبەر داواكارییە رەواكانی خەڵك دەرئەنجامێكی دەبێت كە هەرگیز هیوامان بۆ نەخواستووە.
دەزانین كەموكورتیمان هەبووەو هەموو داواكارییەكانی خەڵك رەوایەو لەجێگەی خۆیدایە. بەڵام بەڵێنتان پێدەدەین یەكێتی خوێنی شەهیدان، تێكۆشان و خۆڕاگری خەڵك لەبیر ناكات، بەرامبەر ئەم ئەركە مێژوویی و نیشتمانییە وەفادار دەبێت و لە خەبات بۆ ژیانێكی ئارامتر بەردەوام دەبێت. رەخنە و گلەییەكانتان وزەمان پێدەبەخشێت و هەموومان پێكەوە ئەو خەونە بەدیدەهێنین كە راپەڕینمان بۆ كرد.
ھەر شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٥ی ئاداری ٢٠٢٢
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket