riklam

د.فوئاد مەعسوم: خاتوو زوبێدە بۆ شۆڕش و یەكێتی دژ بەڕژێم مەینەتی زۆری بینی

کوردستان 04:19 PM - 2022-02-28

ھەڤاڵی خۆشەویست و برای بەڕێزم كاك كۆسرەت رسول علی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی (ی.ن.ك)
بەداخ و پەژارەی زۆرەوە، ھەواڵی كۆچی دوایی (زوبێدە سەعید ئۆمەر) ی  دایكتانم پێگەیشت. بۆ ئەو خەمە پرسەو ماتەمینیی قوڵی خۆم ئاڕاستەی بەڕبزتان دەكەم و ھاوبەشی خەمەكەتانم، لە رێگەی ئێوەشەوە پرسەو سەرەخۆشییم بۆ  یەك بەیەكی ئەندامانی  خانەوادە و بنەماڵەی تێكۆشەر تان دەردەبڕم. 
رۆحی  زوبێدە خان شاد و ئارام بێت كە بۆ  شۆڕش و بەرگریی گەلەكەمان و، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  دژ بەڕژێمی لە ناوچوو مەینەتیی  و دەردەسەریی زۆری بینی پەروەردگار  بە بەھەشتی شاد بكات.
 سەبوریی و ئۆقرەییش بۆ ئێوە و تەواوی خانەوادەو بنەماڵەی تێكۆشەر تان و دۆستان و خزمانی  دایكی كۆچكردوتان. دوایین خەم بێت.
إنا لله و إنا إلیه راجعون 
برای دڵسۆزتان 
دكتۆر فوئاد مەعسوم 
سەرۆك كۆماری پێشوی عیراق
٢٨⁄٢⁄٢٠٢٢

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket