riklam

سەرۆك كۆمار: كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە خەمباری كردم

عیراق 12:37 PM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید دایكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، د. بەرھەم ساڵح  سەرۆك كۆماری عیراق پرسەنامەیەكی ئاڕاستەكرد و رایگەیاند، بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان لە سەردەمی خەباتی شاخ و لە شاردا خزمەتێكی زۆری خەڵكی كوردستانی كردووە.

دەقی پرسەنامەكە...

برای بەڕێز و خۆشەویستم كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی

بەرێزان بنەماڵە و كەسوكار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو زوبێدە سەعید ئۆمەر

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایكی سەركردە و پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین و خەباتكاری خۆڕاگر هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-مان بیست.

برا گیان بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان لە سەردەمی خەباتی شاخ و لە شاردا خزمەتێكی زۆری خەڵكی كوردستانی كردووە، و بەوە دیار و ناسراوەن كە ھەمیشە لە كۆڕی خەبات و تێكۆشان بۆ كوردایەتی قوربانی زۆریان داوە، لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانم بۆ كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان.

بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و بنەماڵەكەتان دەكەم و داوام لە خودای گەورە ئەوەیە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دوا كۆستی بنەماڵە بەرێزەكەتان بێت و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەك بدات.

د. بەرھەم ساڵح 
سەرۆك كۆماری عیراق

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket