فه‌همی بورهان: دیداری یه‌كێتی بۆ سه‌رله نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی حزبه
کوردستان 05:16 PM - 2022-02-26
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریداوه "دیداری یه‌كێتی" گرێبدات كه بریتییه له سه‌رله نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و په‌یكه‌ری یه‌كێتی له رووی ستراتیجه‌وه بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی حزب و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پێشهاته نوێییه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه فه‌همی بورهان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدان و دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال له‌رێگه‌ی نامیلكه‌یه‌كه‌وه ئه‌رك و فه‌رمانی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له‌لایه‌ك، هه‌روه‌ها دیدو روئای ستراتیجی یه‌كێتی له‌لایه‌كی تره‌وه له‌و نامیلكه‌یه‌دا ئاشكراكردبوو، نامیلكه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ناوی "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ"، كه ئه‌وه وه‌ك مه‌نه‌فێستێك وایه كه تیایدا بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی كه یه‌كێتی تیایدا دامه‌زراوه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 1975 پێش ئه‌وه‌ی شۆڕشی چه‌كداری هه‌ڵبگیرسێت یه‌كێتی داده‌مه‌زرێت، له‌و نامیلكه‌یه‌دا سه‌رۆك مام جه‌لال دیدو روئیا‌و سیاسه‌ت و ستراتیجی یه‌كێتی روونده‌كاته‌وه‌و به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێت یه‌كێتی بۆ داده‌مه‌زرێت هۆكاری دامه‌زراندنی یه‌كێتی چییه؟ ئه‌مه له قۆناغێكدابوو كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داده‌مه‌زرێنرێت، كه له قۆناغێكی ته‌واو جیاوازدابووه كه شۆڕش تازه ده‌ستپێكردووه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێشتا بینانه‌كراوه‌ته‌وه نائومێدییه‌كی زۆر باڵی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كوردستاندا كێشابوو به‌وه‌ی جارێكی تر ئێمه ئه‌توانین بچینه‌وه سه‌ر شارِێی پاراستنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌ك به‌دیهاتنی ئامانجه‌كان له‌و كاته‌دا ئه‌و نامیلكه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌و رۆژگاره‌ی ده‌دایه‌وه، بۆیه له‌و رۆژگاره‌وه بۆ ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژویی یه‌كێتی بكه‌ین پڕێتی له سه‌روه‌ری پڕێتی له داستانی گه‌وره كه له خه‌باتی شاخدا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له ئازاترین پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان بوون فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی له هه‌ره فه‌رمانده به توانا‌و ئازاكان بوون داستانه‌كان داستانی یه‌كێتی بوون.
یه‌كێتی ستراتیجی خۆی به‌جۆرێك داده‌ڕێژێته‌وه كه یه‌كێتی گۆڕانكارییه‌كان بێت نه‌ك بخرێته په‌راوێزه‌وه
راشیگه‌یاند؛ له خه‌باتی شاخیشدا یه‌كێتی خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌ری و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یه هه‌ر له چه‌سپاندنی فیدراڵی له ساڵی 1992 له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان و خوێندكاران ، له دابینكردنی رووبه‌ڕێكی به‌رفراوانتری ئازادی، بۆیه یه‌كێتی هێزی ئه‌و سه‌روه‌رییه گه‌ورانه‌ی رابردوبێت و به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه یان یه‌كێتی ده‌بێت هێزی داهاتووش بێت، بۆیه ئێمه پێمان وایه یه‌كێتی ده‌بێت یه‌كێتی جیله‌كانی داهاتووش بێت بۆیه ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسارانه بداته‌وه كه زاده‌ی قۆناغێكی نوێیه، ئه‌م قۆناغه نوێیه‌شدا زاده‌ی هه‌لومه‌رجی گۆڕاوی ئابوری و سیاسی و زیهنیه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیشه بۆیه له قۆناغێكی جیاوازداین كه هه‌موو شته‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه ، بۆیه ئێمه وه‌كو هێزێك و و روئیایه‌ك و فیكره‌یه‌ك كه خاوه‌نی سه‌رۆك مام جه‌لال و ئه‌و مێژووه گه‌وره‌یه بووین له‌ناو ئه‌م ئاڵوگۆڕه گه‌وره‌یه‌دا چی ده‌كه‌ین ده‌توانین وه‌ك چۆن له رابردودا رچه‌شكێن بووین ئێستاش له‌و هه‌لومه‌رجه گۆڕاوه‌دا یه‌كێتی خۆی و ستراتیجی خۆی به‌جۆرێك دابڕێژێته‌وه كه یه‌كێتی خۆی گۆڕانكارییه‌كان بێت نه‌ك بخرێته په‌راوێزه‌وه ، بۆیه بێگومان بڕوامان وایه یه‌كێتی چۆن یه‌كێتی سه‌روه‌رییه‌كانه یه‌كێتی داهاتووش بێت ده‌بێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ش بداته‌وه.. ده‌بێت بزانێت و تێبگات ئه‌م قۆناغه قۆناغێكی ته‌واو جیاوازه، جیاوازه له رووی سیاسییه‌وه جیاوازه له‌رووی ئابورییه‌وه هه‌تا له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه‌وه جیاوازه.
هه‌موومان ده‌زانین ته‌كنه‌لۆجیا گۆاڕنكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر زیهنیه‌تی خه‌ڵكدا هێناوه ، له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه گۆڕانكاری گه‌وره دروستبووه چۆن یه‌كێتی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ ئه‌م ئاڵوگۆڕانه بكات بۆیه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه یه‌كێتی ده‌بێت به به‌شێك له‌م ئاڵوگۆڕه و ستراتیجی خۆی جارێكی تر داده‌ڕێژێته‌وه به‌جۆرێك كه به‌شێكی بنچینه‌یی ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌بێت یان یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتی سه‌روه‌رییه‌كانی رابردو ده‌بێت و ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه .
ئه‌م دیداره یه‌كێتی دیدارێكی بڕیارلێدراوه
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م دیداره دیدارێكی بڕیارلێدراوه پێشوتر له كۆنگره‌دا له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌ودا بڕیاردرا یه‌كێتی هه‌موو ساڵێك یان هه‌موو دووساڵ جارێك كۆنفرانسێك ببه‌ستێت ، راسته كۆنگره‌مان به‌ستووه كۆنگره‌كه‌شمان ناوی نوێبوونه‌وه‌بووه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین نوێبوونه‌وه‌ش پرۆسێسه و له ته‌نها خاڵك كۆتایی نایه‌ت بۆیه ئێمه پێمان وایه كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه تا ئه‌م ساته دوا ئه‌ركه‌كانی خه‌باتی سیاسی دوا ئه‌ركه‌كانی خه‌باتی دیموكراتی دوا ئه‌ركه‌كانی ئامانجی حزبی نه‌هێناوه‌ته‌دی، بڕیارێكیشمان هه‌یه هه‌موو دووساڵ جارێك به‌پێی په‌یڕه‌و كه ئێمه كۆنفرانسێك ببه‌ستین ، له‌و كۆنفرانسه‌دا به ره‌چاوكردنی ئه‌و قۆناغه‌ی كه تێیداین بڕیار‌و راسپارده‌ی تر ده‌ربكه‌ین، كه ئه‌مه بڕیاری كۆنگره‌یه‌و له په‌یڕه‌ودا چه‌سپیوه، جیاوازی ئه‌م پڕۆسێیه له‌گه‌ڵ كۆنگره‌و پلنیۆمه‌كان ئه‌وه‌یه لێره‌دا ستراتیج بۆ یه‌كێتی داده‌نرێت، سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتی داده‌ڕێژرێته‌وه سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتی بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دائه‌ڕژرێته‌وه، هه‌روه‌ها سیاسیه‌تی یه‌كێتی دائه‌ڕێژرێته‌وه له باری په‌یوه‌ندییه‌كانیدا، روئیای یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان جارێكی تر دائه‌ڕێژرێته‌وه، روئیای یه‌كێتی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی جارێكی تر قسه‌ی جددی له‌سه‌ر ئه‌كرێته‌وه، بۆ دنیای ده‌ره‌وه جارێكی تر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه ، بۆیه ئێمه ناكرێت پێمان وابێت ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا تێیداین هه‌مان ئه‌و قۆناغلنه‌ی رابردوه، هێزی تازه هاتووته پێشه‌وه، بۆیه نه‌به هه‌مان كار ده‌توانین ئه‌ركه‌كانی ئێستامان جێبه‌جێبكه‌ین نه به هه‌مان ئه‌و ئالییه‌ته كۆنه‌ی رابردو كه كارمان پێده‌كرد بتوانین ئامانجه‌كانمان جێبه‌جێبكه‌ین، له قۆناغێكی جیاوازداین بۆیه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌رك و مه‌هامی تازه دێته پێشه‌وه .
وتیشی: قوباد تاڵه‌بانی وتاره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كلیلی كردنه‌وه‌ی دیداره‌كه‌یه به ئاشكرا ده‌ڵێت ئێمه له قۆناغێكی نوێی خه‌باتی سیاسی گه‌له‌كه‌مانداین پرسیارمان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه ده‌تونین به هه‌مان ئالیه‌تی رابردو ئه‌و ئامانجه نوێیانه به‌دی بهێنین، ئێمه ده‌توانین به هه‌مان وه‌ڵامه كۆنه‌كان وه‌لامی پرسیاره تازه‌كانی ئه‌م جیله‌ی تازه‌یه بده‌ینه‌وه بێگومان وه‌ڵامه‌كه زۆر ئاسانه، نه‌خێر ناتوانین، بۆیه هاتووه روونی كردووه‌ته‌وه پێویسته یه‌كێتی خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه نوێیه‌دا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روونیشیكرده‌وه ، هه‌وڵده‌ین له‌رێگه‌ی دیداری یه‌كێتییه‌وه سیاسه‌تی خۆمان به‌جۆرێك دابڕێژینه‌وه كه ستراتیج و داهاتوومان روونبێت، كه بزانین كه ساڵی داهاتوو چی ده‌كه‌ین، بۆیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه به‌رنامه‌مان هه‌بووه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان كردووه، ئه‌و سێكته‌رانه‌ی كه پێویسته گفتوگۆی جددیان له‌سه‌ر بكرێت گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ده‌یانكه‌ین به سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ڕێگای خۆمان دواجار هه‌موویان كۆده‌كه‌ینه‌وه و ده‌یكه‌ینه بڕیار كه یه‌كێتی ده‌بێت بۆ دووساڵی داهاتوو قسه‌یان له‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردان نایه‌ت، بێگومان یه‌كێتی تێگه‌یشتووه ئه‌م قۆناغه پێویستی به‌وه‌یه كه له هه‌ركاتێك پێویستی كرد روئیای خۆت بگۆڕیت، سه‌رده‌مێكه ته‌واو جیاوازه ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین روئیای خۆمان بگۆڕین و به‌شێكبین له هاوكێشه‌ی گۆڕاوی ناوچه‌كه ئه‌وكات یه‌كێتی به‌جێده‌مێنێت .
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌شێك بێت له بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م دیداره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتییه، ئێمه خۆمان له دانیشتنه‌كانماندا ئه‌وه‌مان روونكردوه‌ته‌وه، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به‌شێك بێت له‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی یه‌كێتی، بۆیه مه‌رج نییه ته‌نها كادیران و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی به‌شداری ببێت به به‌شێك له بیكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌كی ئه‌م بیركردنه‌وه نوێیه‌ی یه‌كێتی بكات ، ئێمه كه تا ئه‌م ساته كه ناو نیشانێكی ئه‌لیكترۆنیشمان راگه‌یاندووه، تێیدا نه‌مان وتووه كۆدی ئه‌م ناونیشانه كردنه‌وه‌ی ته‌نها له‌لای كادیره‌كانی یه‌كێتییه، بۆیه ناونیشانێكی گشتییه، بۆ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مانه‌وێت مامۆستایانی زانكۆ ناوه‌نده‌كانی روناكبیری و خه‌ڵكانێك كه موهته‌مه‌به رووداوه سیاسییه‌كانی كوردستان و ئه‌یانه‌وێت قسه‌ی خۆیانی تیادا بكه‌ن گویان لێده‌گیرێت، بۆیه بێ گومان هه‌ركه‌سێك كۆمه‌كمان بكات له ڕووی فیكره‌وه له‌رووی داڕشتنه‌وه‌ی باشترین سیاسه‌ت بۆ ستراتیجی یه‌كێتی ئێمه سوپاسی ده‌كه‌ین و گوێی لێده‌گرین و بایه‌خێكی گه‌وره‌شی پێده‌ده‌ین ، تاوه‌كو ئه‌مڕۆش مامۆستایه‌كی زۆری زانكۆكان له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌ندی روناكبیریش روناكبیری واهاتووه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵدا ده‌كات به‌شێك نه‌بووه له ستراكچه‌ر و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی ، هه‌تا بۆ یه‌ك رۆژیش له‌ناو باره‌گاو مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیدا نه‌بووه‌و ئێستاش ناچێت، به‌ڵام پێی وایه یه‌كێتی زامنی پاراستنی ئازادییه له كوردستان، پێی وایه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌هێزبێت رووبه‌ره‌كانی ئازادی به‌رته‌سك نابنه‌وه، بۆیه به به‌رپرسیارێتی خۆی ده‌زانێت به‌شداری ئه‌م گفتوگۆیانه بكات له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كاندا، بۆیه به‌بێ گومان ئه‌م ئه‌ركه بۆ یه‌كێتییه، به‌ڵام له‌م ئه‌ركه‌دا ته‌نها یه‌كێتییه‌كان نین رۆڵ ببین ، بۆیه خه‌ڵكانێكی تر هه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتین خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی باش و روئیای روونن خاوه‌نی دیدن بۆ مه‌سه‌له‌كانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
یه‌كێتی سود له هه‌موو بۆچوون و فیكره‌كان وه‌رده‌گرێت
راشیگه‌یاند؛ كه ناڵه‌كانی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ رووناكبیران و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه موهته‌من به بارودۆخه سیاسییه‌كان و حه‌یاتی حزبی له كوردستاندا زۆرن و جۆراوجۆرن بۆیه ئێمه ده‌ڵین به‌شێك ده‌بین له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان، بێگومان ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ش بین كه ده‌ستوپه‌نجه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ناڵه جیاوازانه‌دا نه‌رم بكه‌ین، یه‌كێتی له رێگه‌ی ناونیشانه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه‌ی گفتوگۆده‌كات، هه‌موو ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی كه ئه‌مڕۆ له باری سۆشیال میدیا و له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیماندا هه‌یه سود له هه‌مووی وه‌رده‌گرین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین بیروبۆچوون و ئه‌فكار لای خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه‌و گه‌ڵاڵه‌ی بكه‌ین، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌سه‌ر ئاستی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆڕوكۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌واممان ده‌بێت و هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه سه‌كۆی گفتوگۆی یه‌كێتییانه.
یه‌كێتی له‌و هێزانه بووه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بێگومان ئه‌م هه‌وڵه‌ی یه‌كێتی راسته هه‌وڵێكی جه‌ماوه‌رییه، به‌ڵام بۆ گفتوگۆ‌و قسه‌كردن له‌سه‌رئه‌م كه‌یسانه زیاتر كادیر و ئه‌وانه‌ی كه نوخبه‌ن و ئه‌وانه‌ی رووناكبیرن له‌ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی حزب، موهته‌م ئه‌بن به‌م بابه‌تانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌راستیدا یه‌كێتی له‌و هێزانه بووه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، بۆیه دانه‌بڕاوین له كۆڕانه‌كانی خه‌ڵك، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه كه‌متر مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه ره‌خنه‌مان لێبگیرێت و له ره‌خنه بترسین، بۆیه گومانمان نییه له‌وه‌ی كه ره‌خنه‌مان لێده‌گیرێت، یه‌كێتی هێزێكی زیندووه ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی لێنه‌گیرێت به‌رده‌وام یه‌كێتی ناتوانێت به‌شێك بێت له گۆڕانگاری، بۆیه زۆرمان به‌لاوه گرنگه و ئاساییه ئه‌و ره‌خنانه ده‌كه‌ینه ده‌ستكه‌وت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه.
PUKmedia زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25