riklam

بینەر دەگاتە پلەی شەشەمی كاراتیزانانی جیهان

وەرزش 12:19 PM - 2022-01-27

بە پێی ریزبەندی یەكێتی كاراتی جیهان، یاریزانێكی كوردی هەڵبژاردەی عیراق لە یاری كاراتی و جۆری (كاتا) دەچێتە  ریزبەندی شەشەم و لە تۆپی دەیەمی یاریزانانی ئەو یارییە لە جیهان بۆ خوار تەمەنی 21 ساڵ .

بینەر مستەفا  حەمەساڵح كە هاوكات یاریزانی ئەكادیمیای خورماڵیشە بۆ كاراتی لە ماوەی رابردوو توانی مەدالیای ئاسیای بباتەوە بەو هۆیەوە ریزبەندی یاریزانەكە بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوەو ئێستا لە پلەی شەشەمی یاریزانانی جیهان دێت.

بینەر  مستەفا حەمەساڵح ، ساڵی 2006 لە دایكبووە و یاریزانی هەڵبژاردەی عیراقەو لە ماوەی ژیانی یاریكردنیشی لە پاڵەوانێتییەكانی ئاسیاو عەرەب و پرێمەرلیگ بەشداری كردووە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket