riklam

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی: كاتی ئه‌وه‌هاتووه‌ به‌پارتی بوترێت ستۆپ

کوردستان 11:19 AM - 2022-01-27

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی تاك ره‌وانه‌ بڕیارده‌دات، كه‌ بێگومان یه‌كێتیش ئه‌وه‌ قبوڵناكات و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌ پارتی بوترێت ستۆپ و مافی ئه‌وه‌ت نیه‌ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد بخه‌یت.

رابیحه‌ حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پارتی هه‌موو كات له‌ت كردنی ماڵی كوردی له‌ هه‌رێم و به‌غدا به‌ئامانج گرتووه‌، ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی و هه‌ر ئه‌و حزبه‌ش بوو كه‌ به‌هۆی رێژه‌یه‌كی زۆری بندیواری له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و یه‌كه‌كانی هه‌شتا له‌سه‌رده‌مێك كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بوو، نه‌یانهێشت مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق.

 وتیشی: مه‌سعود بارزانی به‌كاندیدكردنی هۆشیار زێباری خاڵی ده‌یه‌وێت، یه‌كه‌م.. تۆڵه‌ له‌ لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بكاته‌وه‌، چونكه‌ له‌ساڵی 2016 دا كاندیده‌كه‌ی ئێستای پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له‌پۆسته‌كه‌ی كه‌ وه‌زیری دارایی بوو له‌به‌ربوونی چه‌ندین دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی نێدرایه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، دووه‌م .. ده‌یه‌وێت به‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانيش بڵێت كه‌ هه‌ر كارێك له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت له‌به‌ژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی نه‌ك گه‌لی كوردستان ده‌یكات، كه‌ بێگومان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رگیز ئه‌وه‌ قبوڵناكات و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌پارتی بوترێت ستۆپ.

رابیحه‌ حه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ سوونه‌ و شیعه‌كانی عیراق بایه‌خی گرنگی هه‌یه‌ و ده‌زانن كه‌ هه‌موو كات پارتی بووه‌ درزی خستوه‌ته‌ ناو ماڵی عیراقه‌وه‌، بۆیه‌ كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا ئه‌و لایه‌نانه‌ كه‌ نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌ په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌ننه‌پارتی و ئه‌وانیش جارێكی دیكه‌ به‌پارتی بڵێن ستۆپ.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌م له‌هه‌رێمی كوردستان و هه‌میش له‌عیراق، قوربانی زۆری داوه‌ له‌پێناو یه‌ك ده‌نگی ماڵی كورد، به‌نموونه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و قوربانییه‌ی یه‌كێتی نه‌بوایه‌ هه‌رگیز ئه‌و ئه‌نجامه‌ ساخته‌كارییه‌ی قبوڵ نه‌ده‌كرد كه‌ له‌ ساڵی 2018 دا له‌كاتی هه‌ڵبژارده‌كان پارتی ئه‌نجامی دا، هه‌روه‌ها كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه‌ یه‌كێتی له‌هه‌رێمی كوردستانیش چاو به‌هه‌موو ئه‌و پۆسته‌ سیادییانه‌دا بخشێنێته‌وه‌ كه‌ له‌لای پارتییه‌و یه‌كێتی ئیستحقاقی خۆیه‌تی وه‌ریانبگرێته‌وه‌، وه‌ك پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و پۆستی وه‌زیری ناوخۆ و پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پۆستی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و چه‌ندین پۆستی سیادی دیكه‌ كه‌ یه‌كێتی وه‌ك حزبی دووه‌م له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت چه‌ند پۆستێك له‌و پۆستانه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket