riklam

بەفربارین سەنتەری پارێزگاكان دەگرێتەوە

کوردستان 11:02 AM - 2022-01-27

لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم باران و بەفربارین دەستپێدەكات و سەنتەری پارێزگاكانیش دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكانیش، ئاسمانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك هەور دەبێت و لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ناوچە شاخاوییەكان باران و بەفر دەبارێت، بەهۆی زیادبوونی كاریگەری شەپۆلەكەشەوە باران لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت و لە ئێوارەشدا لە سەنتەری پارێزگاكان بەفر دەبارێت.

هاوكات بەپێی پێشبینییەكان، لە شاری هەولێر ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان باران و بەفر دەبارێت، لە كەركوكیش لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور.

PUKmedia راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket