riklam

ریزبەندی زانكۆكانی هەرێم بڵاودەكرێتەوە

کوردستان 10:09 AM - 2022-01-27

وەزارەتی خوێندنی باڵا ریزبەندی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی بڵاوكردەوە و بەپێی ریزبەندییەكەش، زانكۆی سلێمانی یەكەمی هەرێمە.

بەپێی ریزبەندی زانكۆ حكومی و ناحكومییەكانی هەرێم كە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكردووەتەوە، زانكۆی سلێمانی یەكەم و زانكۆكانی سەڵاحەدین و دهۆك لە پلەی دووەم وسێهەم و زانكۆی پزیشكی هەولێر پلەی  چوارەمی وەرگرتووە.

هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق لە پلەی سێیەمدایە.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket