riklam

سەربازێك لەكاتی ئەركدا 5 هاوڕێی دەكوژێت

جیهان 09:54 AM - 2022-01-27

سەربازێكی ئۆكرانی لەكاتی ئەركدا دەستڕێژی گوللەی لەهاوڕێكانی كردو بەهۆیەوە 5 سەربازی كوشت.
بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، رووداوەكە سەعات 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 27ی 1ی 2022، سەربازێك كە تەمەنی 20 ساڵانە، لەشوێنی پاسەوانیدا كە 22 سەربازی تری تێدا بووە، دەستڕێژی گوللەی لەهاوڕێ سەربازەكانی كردوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو كە ئەو سەربازە، لە شوێنی رووداوەكە، 4 سەربازی كوشتوەو سەربازێكی تریش بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوەو 5 سەربازی تریشی بریندار كردوە.
ئەو سەربازەی كە دەستڕێژی گوللەی لەهاوڕێكانی كردوە، دوای رووداوەكە هەڵهاتوەو هێزە ئەمنییەكانی ئۆكرانیا دەستیان بەگەڕان كردوە بۆ دەستگیركردنی.
PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket