riklam

هه‌شت كه‌س له‌دوو ڕوداوی هاتوچۆدا برینداربوون

کوردستان 09:11 AM - 2022-01-27

شه‌وی ڕابردوو هه‌شت كه‌س له‌دوو ڕوداوی هاتوچۆدا برینداربوون روداوی یه‌كه‌م له‌ئه‌نجامی پێكدادانی بارهه‌ڵگرێك و ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر ڕێگای چه‌مچه‌ماڵ ــ كه‌ركوك (بانی مه‌قان) له‌ئاكامدا شه‌ش كه‌س  برینداربوون و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمی فریاكه‌وتنی خێرا 122 گه‌یه‌نرانه‌ سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ.

هه‌ر له‌نزیك هه‌مان شوێن و سه‌عات سێ و نیوی به‌یانی به‌هۆی وه‌رگه‌ڕرانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن (35) ساڵان و منداڵێكی (10)ساڵان برینداربوون.

PUKmedia ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket