riklam

سالار مەحمود: کاندیدەکەی پارتی بۆ سەرۆککۆمار وەزارەتێکی بۆ بەڕێوەنەبرا!

کوردستان 07:43 PM - 2022-01-26

ئەندامێکی خولی پیشوی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە کاندیدکردنی ھوشیار زێباری، پارتی ئیحراجی بۆ خۆی و کوردیش دروستکردوە و دەشڵێت پەرلەمانی عیراق کەسێ بەشایستەی وەزیر نەزانێت و لەکاری بخات، چۆن دەیخەیتەوە بەردەم ھەمان پەرلەمان و دەتەوێت بیکەیت بە سەرۆکی وڵات!.

 

سالار مەحمود ئەندامێکی خولی پیشوی پەرلەمانی کوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند: بە کاندیدکردنی ھوشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق، پارتی دیموکراتی کوردستان ئیحراجی بۆ خۆی و کوردیش دروستکردوە.

 

دەشڵیت: ئاسایی بوو پارتی بە نێچیرڤان بارزانی رکابەری د. بەرھەم ساڵح و یەکێتی بکەن و جۆری ململانێکەی شایستە دەکرد.

 

هاوکات سالار مەحمود نوسیویشیەتی: سەرۆک کۆمار واجیھەی کوردە لە عیراق و پەرلەمانی عیراق کەسێ بەشایستەی وەزیر نەزانێت و لەکاری بخات، چۆن دەیخەیتەوە بەردەم ھەمان پەرلەمان و دەتەوێت بیکەیت بە سەرۆکی وڵات!.

 

هەر لە درێژەی نوسینەکەیدا وتوشیەتی: ئەم دۆسیەیە لە رووی یاساییەوە ئاسەواری ئیحراجیەکەی لەعیراقدا ھێشتا لەسەر کورد ماوەو پارتی لە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار، کەوتۆتە ھەڵەی خولی پێشوەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket