riklam

هەولێر.. كەسوكاری بێسەروشوێنبوەكان دەچنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

کوردستان 11:35 AM - 2022-01-26

ژمارەیەك لە كەسوكاری بێسەروشوێنبوانی دەریای ئیجە بەنیشانەی ناڕەزایی دەربڕین لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەولێر گردبوونەوە.  

بەشداربووان ڕایدەگەیەننن دوای یەك مانگ لەچاوەڕوانی و سەردانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستا،ن هیچ هەوڵ و هەنگاوێكی كردەییان نەبینوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
داوا لە حكومەت دەكەن چیدی خەمسارد نەبێت لە ئاست كەیسی ڕۆڵە بێسەروشوێنبوەكان و هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ سۆراخگرتنی ڕۆڵەكانیان لەڕێگەی كۆنسوڵگەری یۆنان لە هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت و وەزارەتی دەرەوەی عیراق.

كەسوكاری بێسەوشوێنبووەكان ڕاشیدەگەیەنن كە ڕۆڵەكانیان لەبەرنەبوونی و نەبوونی هەلی كار و لەپێنا ژیانێكی باشتر ژیانی  خۆیان كردە قوربانی بۆیە ئەو كارەساتانەی لێدەكەوێتەوە. بۆیە حكومەت بێباكانە و خەمساردانە لەو كەیسە دەڕوانێت و گلەییشیان لە كونسوڵخانەی یۆنان كرد كە تا ئێستا ئامادە نین پێشوازی لەكەسوكاری بێسەروشوێنبووەكان بكات و هاوكات حكومەت و پۆلیسی یۆنانیان بەكەمتەرخەم لەقەڵەمدەدەن. 

PUKmedia فۆتۆ.. سه‌رباز محه‌مه‌د
   


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket