riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی كۆچكردو د.رەنج ئەنوەر

پرسەنامە 11:23 AM - 2022-01-26

بە‌ڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو  دكتۆر رەنج ئەنوەر 
بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (دكتۆر رەنج ئەنوەر) بەرێوەبەری تەندروستی فڕۆكەخانەی سلێمانی، دڵگران و نیگەران بووم. 
كۆچكردوو (دكتۆر رەنج ئەنوەر)  پزیشكێكی خەمخۆر و بەئەمەك و دڵسۆزی سلێمانی بوو هەموو هەوڵ و توانای خۆی خستبووە گەڕ بۆ خزممەتكردن و پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان، كۆچكردنی جێگای داخێكی گەورەیە.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو و پزیشكانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەیانم.
خوای گەورە لە(دكتۆر رەنج) خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت،  سەبوریی و دڵنەواییش بەخانەوادە سەربەرزەكەی ببەخشێ.
انا لله و انا الیه راجعون 
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket