riklam

هه‌رێم.. چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ سلێمانی و هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن

کوردستان 10:57 AM - 2022-01-26

چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌بواری ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستا هه‌نگاوه‌ كرده‌ییه‌كانی ده‌ستیپێكردووه‌.

ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی گرێبه‌ستێك كه‌ له‌ نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانیدا ئیمزا كراوه‌، دوو پرۆژه‌ی گرنگ له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بچووك جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ بریتین له‌ پرۆژه‌ی ئاوی ئیفراز 1 و 2 و 3 و دروستكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز ٤ له‌ شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی سلێمانی و نوێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی 1 و 2ی سلێمانی-دووكان، جگه‌ له‌وه‌ دانانی په‌مپی ئاو له‌ نێوان كه‌سنه‌زان و هه‌ولێر، كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا له‌سه‌دا  ٩٥ی كاری دیزاین و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌كان ته‌واو بووه.''
  وتێشی: "پرۆژه‌كان‌ به‌ تێچووی ملیارێك و 144 ملێۆن دۆلار له‌لایه‌ن كۆمپانیای ''بای وۆته‌ر''ی به‌ریتانییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن و، ماوه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌یان به‌گشتی 48 مانگه‌ و ئێستا ڕێكاره‌ یاساییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ''پرۆژه‌كان گرنگییه‌كی زۆریان ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی و دابه‌شكردنی ئاو به‌ شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ شاری هه‌ولێر و پرۆژه‌كه‌ی سلێمانییش ڕێگری ده‌كات له‌ تێكه‌ڵبوونی پاشه‌ڕۆكان له‌گه‌ڵ ئاوی تانجه‌رۆ".
PUKmedia بیلال بارزان – هه‌ولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket