riklam

هێزەكانی پشتیوانی دوو گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

کوردستان 10:37 AM - 2022-01-26
فۆتۆ: ئەرشیف لەلایەن حەمادە كوردییەوە تایبەت دراوەتە PUKmedia

فۆتۆ: ئەرشیف لەلایەن حەمادە كوردییەوە تایبەت دراوەتە PUKmedia

لەچوارچێوەی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، هێزەكانی پشتیوانی/ ٢ گواسترایەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لەمبارەیەوە، لیوا روكن هۆشمەند جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارەو میرە، رایگەیاند: بەفەرمانی ژمارە ٢٢٨ی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان، لە رۆژی ٢٥ كانونی دووەمی ٢٠٢٢، تەواوی هێزەكانی پشتیوانی دوو لە هێزەكانی ٧٠وە گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، پێشتر هێزەكانی پشتیوانی/ ١، گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket