riklam

تەرمی ژمارەیەك كۆچبەری دیكە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێم

کوردستان 09:58 AM - 2022-01-26

سەرۆكی دەزگای لوتكە ڕایگەیاندووە: ئەو 9 كۆچبەرە سەرجەمیان هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن و بەهۆی ژێر ئاوكەوتنی یەختێك لە دەریای ئیجە خنكاون.

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە ڕایگەیاندووە ئەو 9 كۆچبەرە هەشتیان لەڕەگەزی مێیە و یەكیشیان لەڕەگەزی نێرە و بەهۆی ژێرئاوكەوتنی یەختێك لە ڕۆژی 23-12-2021 لە دەریای ئیجە نزیك دوورگەی ئاتیكیسرای یۆنان خنكاون.

لەلایەكی ترەوە شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەرایەتی دەزگای لوتكە لە یۆنان ڕایگەیاندووە بە دوو وەجبە تەرمی ئەو 9 كۆچبەرە خنكاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

 ڕاشیگەیاندووە بڕیارە تەرمی چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە ڕۆژی 27-1-2022 لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێ بكرێت و ئێوارەی 29-1-2022 بگاتە فڕۆكەخانەی هەولێر و ڕادەستی كەسوكاریان بكرێتەوە.
نوێنەرایەتی دەزگای لوتكە ئاماژەی بەوەشكردووە تەرمی پێنج لە قوربانیانی ڕووداوەكە ڕۆژی 29-1-2022 لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێدەكرێت و ئێوارەی 1-2-2022 دەگەنە فڕۆكەخانەی هەولێر و ڕادەستی كەسوكاریان دەكرێتەوە. 

PUKmedia 
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket