riklam

سەرۆك كۆمار:هێرشكردنە بارەگای سەرۆكی پەرلەمان كارێكی تیرۆرستییە

عیراق 09:49 AM - 2022-01-26

سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند: هێرشكردنە سەر شوێنی مانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كارێكی تیرۆرستییەو دەبێت دەست بخەینە ناو دەستی یەك بۆ پاراستنی ئاشتی و رێگرتن لەستەمكاری.
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە:  هێرشكردنە سەر شوێنی مانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنبار كە بەهۆیەوە برینداری لێكەوتەوە كارێكی تیرۆرستییەو بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و دەستورییەكانی وڵاتە. 
سەرۆك كۆمار راشیگەیاند: دەبێت دەست بخەینە ناو دەستی یەك بۆ پاراستنی ئاشتی و رێگرتن لەستەمكاری و درێژەدان بەڕێڕەوی پێكهێنانی حكومەتی عیراق كە بەرژەوەندییە باشەكانی وڵات بپارێزێت و وەڵامی خواستەكانی گەلەكەمان بداتەوە.
شەوی رابردوو شوێنی مانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە قەزای كەرەمەی پارێزگای ئەنبار بەموشەك كرایە ئامانج و بەهۆیەوە برینداری لێكەوتەوە.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket