riklam

سه‌عدی پیره‌: ڕێككه‌وتنی تاك لایه‌نه‌ نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌كی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان 01:28 PM - 2022-01-24

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٤/١/٢٠٢٢ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری هه‌ولێر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی د.رێبوار ئیسماعیل ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ٣ی هه‌ولێر و حیكمه‌ت ویڵاشی ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی و كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیكرد له‌ دكتۆر كاوه‌ مه‌حمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌  كادیرانی پێشكه‌وتووی  هه‌ردوو حزبی شیوعی عیراق و كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ هاوڕێیان حه‌یده‌ر فه‌یلی و ئه‌بو ئه‌حلام و مامۆستا ره‌وه‌ند و محه‌مه‌د شێخانی. 

‎له‌ دیدارێكی نێوان هه‌ردوولادا بارودۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تیش پڕۆسه‌ی سیاسی و كێشه‌ و گرفته‌كانی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا .
‎هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و دید و بۆچوونه‌ جیاوازانه‌ی له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆسه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق بۆ چۆنیه‌تی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاتۆته‌ ئاراوه‌ .

‎ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ته‌ئكیدی كردوه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تای پڕۆسه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پێكهێنانی وه‌فدێكی هاوبه‌شی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ ئاماده‌كردنی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی گفتوگۆ و دانوستاندن ، به‌ڵام ڕێكه‌وتنی تاك لایه‌نه‌ بووه‌ هۆی نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌ك هاوكات ئاماژه‌ی به‌ دواین بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد وتیایدا به‌ فه‌رمی كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاریكرد وه‌ك ئیستحقاقی كورد له‌نێو لایه‌نه‌ كوردییه‌كانیش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ئیستحقاقی خۆی ده‌زانێت.

‎وه‌فدی میوان وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت دروستبوونی درز و بۆشایی له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وئه‌و دۆخه‌ی هاتۆته‌ ئاراوه‌، ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری سیاسی و یه‌كریزی و هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن، هیوایان خواست له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌با و یه‌كریز بن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket