riklam

سوپای عیراق ئۆپراسیۆنێكی فراوانی دەست پێكرد

عیراق 12:47 PM - 2022-01-24

 لەدوای شەهیدبوونی 11 سەربازی سوپای عیراق لەسنوری قەزای شارەبان لەدیالە، بەچاودێری وەزیری بەرگری عیراق ئۆپراسیۆنێكی فراوانی سەربازی بۆ پاككردنەوەی نێوان هەردوو پارێزگای دیالەو سڵاحەدین دەستی پێكردوە.
عەباس ئەحمەد چالاكوانی سیاسی لەدیالە بۆ PUKmedia ووتی: ئۆپراسیۆنەكە سنورەكانی نێوان دیالەو سڵاحەدین دەگرێتەوە، بەتایبەت لەسەر زنجیرە چیای حەمرین و ئەو ناوچانەی كە پێشووتر مۆڵگەی سەرەكی تیرۆرستانی داعش بوون.
وتیشی: دوای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق ناوچەكانی قەرەتەپەو كوڵەجۆو ژمارەیەكی زۆر ناوچەی تریان لەتیرۆرستان پاككردەوە، تیرۆرستەكان بۆ ناوچەكانی تری دیالەو سڵاحەدین هەڵاتوون و دەستیان بەكردەوەی تیرۆرستی كردوە.
رونیشكردەوە: لەئۆپراسیۆنەكەی سوپای عیراق كە راستەوخۆ لەلایەن وەزیری بەرگری عیراقەوە چاودێری دەكرێت و دوێنێ دەستی پێكردوە، ژمارەیەك مۆڵگەی داعش خاپوور كراون و دەست بەسەر چەندین بەڵگەنامەو شوێنی حەوانەدا گیراوە.
ئەو چالاكوانە باسی لەوەشكرد: ئەگەری دۆزینەوەی ژمارەیەك گۆڕی بەكۆمەڵ هەیە، كە پێشتر لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە بەهۆی كوژرانی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی و پۆلیس ئەنجام درابن.
PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket