riklam

سەرۆك كۆماری بۆركینا فاسۆ دەستبەسەر كرا

جیهان 12:36 PM - 2022-01-24

راك كابورە سەرۆك كۆماری بۆركینا فاسۆ لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر كرا.

میدیاكانی لەوبارەیەوە بڵاویانكردۆتەوە كە شەوی ڕابردوو لە نزیك كۆشكی سەرۆك كۆمار تەقە بیستراو و بەیانی ئەمڕۆش ئەو ئۆتۆمبێلەی كە سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە هاتوچۆ پێدەكرد دۆزراوەتەوە و شوێنەواری گوللەی زۆر پێوەدارە. 

هەرچەند حكومەتی ئەو وڵاتە باری نائاسایی ڕاگەیاندووە، بەڵام ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتی و سەربازان رِّژاونەتە سەر شەقامەكان و خۆشحاڵی دەردەبڕن و هاوكات بنكە و بارەگاكانی حزبی دەسەڵاتدار لە ئۆگادۆگۆی پایتەخت سووتێنراون.  

لەئێستادا بارەگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتە لەلایەن سوپاوە گەمارۆ دراوە و هێڵی ئێنتەرنێت پچڕاوە و پۆلیس بۆ بڵاوەپێكردنی هاووڵاتیان گازی فرمێسكڕێژی بەكارهێناوە. 

هەفتەی پێشوو 11 پلەداری سەربازی لەو وڵاتە بۆ تۆمەتی هەوڵدان بۆ كودەتا دەستگیر كرابوون.

لەئێستا راك كابورە لەیەكێك لە سەربازگەكانی ئەو وڵاتە دەستبەسەرە. 
PUKmedia ئاژانسەكان 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket