riklam

راگرتنی ئۆتۆمبێل لەناو شاردا قەدەغە دەكرێت

کوردستان 12:20 PM - 2022-01-24

شارەوانی كەلار رایدەگەیەنێت، بەھۆی ناڕەزایەتی ھاووڵاتیانەوە، بڕیاریانداوە راگرتنی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لەناو گەڕەكەكانی شاردا قەدەغە بكرێت.

شارەوانی كەلار رایگەیاند: بەھۆی ناڕەزایەتی زۆری ھاووڵاتیانەوە لەبارەی راگرتنی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لە نێو گەڕەك و شەقامەكان و دروستكردنی ئاستەنگی بۆ ھاووڵاتیان و جوڵەی ئۆتۆمبێل لە ناو شاردا بڕیاریانداوە راگرتنی ئۆتۆمبیل لەناو گەڕەكەكانی شاردا قەدەغە بكرێت.

شارەوانی كەلار ئەوەشی راگەیاندووە: كە لە رێگەی بانگەوازی ئاشكرا و بە شێوەی بانەوانی جێگەی وەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بەكرێ داوە و لە ئێستادا پاش تەواوبوونی رێكارەكانی كراوەتەوە و لە كاردایە.

ئاماژەی بەوەشداوە: لە پاش كردنەوەی گەراجی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان ئاگاداری شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەكاتەوە كە ئۆتۆمبێلەكانیان نەهێننە نێو گەڕەكانەوە، چونكە توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket