riklam

سلێمانی..لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان 77 هه‌زار شوێن به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 12:06 PM - 2022-01-24

قائیمقامی سلێمانی راده‌یگه‌یه‌نێت: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ساڵی (2021)دا زیاتر له‌ (77) هه‌زار سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌كان كردوه‌ و ده‌شڵێت: ده‌ستبه‌سه‌ر (836) تۆن كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گیراوه‌.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمامیه‌تی سلێمانی له‌ساڵی (2021)دا (77) هه‌زار و (814) سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه‌گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه‌، له‌ئه‌نجامی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌شدا (7) هه‌زار (857) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردوه‌، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نی شوێنه‌كان بووه‌، نه‌ك چاوچنۆكی به‌ده‌ستهێنان پاره‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی.
وتیشی: به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن وه‌ هه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (730) شوێنیان داخستوه‌ و (100) شوێنیشیان داوه‌ته‌ دادگا و (7) هه‌زار و (59) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌شیان له‌ساڵی (2021) تۆماركردوه‌.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: له‌ئه‌نجامی پشكنییه‌ به‌رده‌وامیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی رۆژانه‌ هاوڵاتیان به‌كاریده‌به‌ن، توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (836) تۆن و (2) كیلۆگرام بگرن و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ وله‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.

رزگار قسیم
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket