riklam

خوێندنی باڵا: به‌بێ كارتی ڤاكسین مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ڕایی ناكرێت

کوردستان 11:50 AM - 2022-01-24

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ڕێكه‌وتی (١/٢/٢٠٢٢) به‌دواوه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ وه‌زاره‌ت كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینیان پێ بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕێگه‌یان پێنادرێت سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ ڕایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ ئاماژه‌ كردن به‌ بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لێژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبه‌نه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌ گشتاندنێكدا به‌ژماره‌ (١٣٨٨) له‌ ڕێكه‌وتی (٢٣/١/٢٠٢٢) چه‌ند بڕیارێكی بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی ھاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌ داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ركرد:

یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت كه‌ پێكوته‌ (ڤاكسینی) دژه‌ كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌، پێویسته‌ تاكو ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی (٢٧/١/٢٠٢٢) وێنه‌یه‌ك له‌ ناسنامه‌ یاخود كارتی وه‌رگرتنی پێكوته‌ (ڤاكسین)ی دژه‌ كۆرۆنا، بۆ ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت بنێرن.

دوه‌م: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت پێكوته‌ (ڤاكسینی) دژه‌ كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتوه‌، به‌بێ تێستی كۆرۆنا كه‌ (٤٨) سه‌عاتی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕنه‌بوبێت، ڕێگه‌ی پێنادرێت بێته‌ ده‌وام و به‌نه‌هاتو هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌ڕۆژی ده‌رچونی ئه‌م نوسراوه‌.

سێیه‌م: له‌ دوای ڕێكه‌وتی (١/٢/٢٠٢٢) به‌دواوه‌ هیچ كه‌سێك ڕێگه‌ی پێ نادرێت سه‌ردانی به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكات به‌بێ هه‌بونی كارتی ڤاكسین یان ئه‌نجامدانی تێستی كۆرۆنا كه‌ (٤٨) سه‌عاتی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕنه‌بوبێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ له‌لایه‌ن تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ڕاستاندن بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت ڕێگه‌یان پێ نادرێت بێنه‌ ناو دیوانی وه‌زاره‌ت.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket