riklam

وردەكاری گرێبەستەكانی نەورۆز بۆ خولی نایابی عیراق

وەرزش 11:37 AM - 2022-01-24

تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز ئامادەكاری بۆ قۆناغی دووەمی خولی تۆپی پێی عیراق دەكات كە بڕیارە لە كۆتایی هەفتەی یەكەمی مانگی شوباتی داهاتوو دەست پێبكات.

جێگر عەبدوڵڵا، سەرپەرشتیاری تیپەكە لە لێدوانێكی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند:  نەورۆزی قۆناغی دووەم جیاواز دەبێت، لەم قۆناغەدا جیاواز لە قۆناغی یەكەم دەردەكەوین ئەویش بە مەبەستی مانەوە لە نێو گەورەكانی خولەكە بۆ وەرزی داهاتوو كە ئەوەش ئامانجی دەستپێكی ئەم وەرزە بوو .

سەرپەرشتیارەكە وتیشی: تا رادەیەك دەرگای گواستنەوەی یاریزانانمان بە كۆتایی هێنا كە 13 یاریزانی نوێ بۆ ئەم پێكهاتەیە هاتوون بێجگە لە پیشەگەرەكان كە پێنج یاریزانن و بریارە لە رۆژانی داهاتوو مۆڵەتی یاسایی مانەوەیان بۆ جێبەجێ بكرێت و بگەنە شاری سلێمانی و پەیوەندی بە یانەكەمانەوە بكرێت و هاوكات 13 یاریزانیش لە تیپەكە كە لە قۆناغی یەكەم درێسی نەورۆزیان پۆشیوە پەیوەندیان بە یانەكە نەماوە .

نەورۆز كە بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ئەم وەرزە لە خولی نایابی عیراق بەشداری دەكات، بە پێی وتەی جێگر عەبدوڵڵا تەواوی گۆڕانكارییەكان و داواكاری گۆرانكاری یاریزانەكان لەسەر داوای وەلی كەریمی راهێنەری تیپەكە بووەو ئەویش بە مەبەستی بەهێزكردنی تیپەكەو بەرز راگرتنی ناوی یانەكەو شاری سلێمانی لە خولەكەدا .

نەورۆز بە 4 سەركەوتن و 5 یەكسان و 10 شكست بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ قۆناغی یەكەمی لە خانەی 17 بە شێوەیەكی كاتی بە كۆتایهێنا، جێگر عەبدوڵا دەڵێت،  لە ئێستادا بۆ قۆناغی دووەم لە ئامادەكاری چڕداین و بە نیازین پێش یارییەكانی قۆناغی دووەمیش چەند یارییەكی دۆستانە ئەنجام بدەین .

PUKmedia هەرێز جەمال - سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket