riklam

قائیمقامی سلێمانی: لیژنه‌كان بونه‌ته‌ جێگه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتیان

کوردستان 11:18 AM - 2022-01-24

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ئێستادا بونه‌ته‌ جێگه‌ی متمانه‌ی زۆری هاووڵاتیان و به‌ئومێدێكی زۆره‌وه‌ له‌كاره‌كانیان ده‌ڕوانن.

 ئه‌مڕۆ 2022.1.24 له‌دیوانی قائیمقایه‌ت قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كۆبۆوه‌و سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و سه‌رۆك لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كردو ڕایگه‌یاند: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌له‌نوێنه‌رانی فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری سلێمانی پێكهاتووه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ هه‌موان وه‌ك یه‌ك تیم كاریان كردووه‌و ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ركه‌وتنی كاری لیژنه‌كانه‌، ئێستا لیژنه‌كان بونه‌ته‌ جێگه‌ی متمانه‌ی زۆری هاوڵاتیان، بۆیه‌ئه‌ركێكی گه‌وره‌و نیشتیمانیمان ڕوبه‌ڕوو بۆته‌وه‌و خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پێویسته‌ زیاترو زیاتر كارو هه‌وڵه‌كانتان چڕكه‌نه‌وه‌و به‌رده‌وام چاودێری بازاڕو شوێنه‌ گشتیه‌كان بكه‌ن و به‌زمانێكی شیرین مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كان بكه‌ن وهونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن شوێنه‌كان به‌كاربهێنن، مۆڵه‌ت له‌خاوه‌ن شوێنه‌كان وه‌رگرن پاشان پشكنینی خۆتان ئه‌نجام بده‌ن.

 وتیشی: ئامانجی لیژنه‌كان سزادان و غرامه‌كردنی شوێنه‌كان نیه‌ ئامانجمان پابه‌ندبونی خاوه‌ن كاره‌كانه‌ به‌سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ ئاماره‌كانی ساڵانه‌ش خۆشبه‌ختانه‌ ده‌رخه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن كه‌ سه‌ردانه‌كان زۆری كردووه‌و سه‌رپێچی كاران كه‌می كردووه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket