riklam

دانیشتوانی گوندێك داوای گه‌ڕاندنه‌ی كاره‌با ده‌كه‌ن

کوردستان 11:00 AM - 2022-01-24

گوندی گاوه‌ره‌ی سه‌ربه‌ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند لێپرسراوێكی ناوچه‌كه‌وه‌ كاره‌بای نیشتیمانیان له‌سه‌ر بڕاوه‌.

محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌زاق دانیشتووی گوندكه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌كاتێكدا كاره‌بای نیشتیمانیان له‌سه‌ر بردراوه‌ كه‌ شه‌پۆلێكی سه‌رما رووی له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌.

وتیشی: ئه‌م ناوچه‌یه‌ ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ له‌رووی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش و چه‌ندین هێزی سه‌ربازی جۆراو جۆری تێدایه‌.

ڕاشیگه‌یاند: چه‌ند جارێك چووینه‌ته‌ لای به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ و گردبونه‌وه‌ی ناره‌زاییان ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام تائێستا بێئه‌نجام بووه‌و ئێمه‌ وه‌ك دانیشتوانی گوندی گاوه‌ره‌ ته‌نها داوای گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌بایه‌ ده‌كه‌ین  كه‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ پێمان ده‌گه‌یشت.

گوندی گاوه‌ره‌ سه‌ر به‌ناحیه‌یی دیبه‌گه‌یه‌و نزیكه‌ی 60ماڵی تێدایه‌، جگه‌له‌وه‌ی  ناوچه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ نه‌وت و سامانه‌سروشتیه‌كان له‌هه‌مانكاتدا شوێنیكی نزیكه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و چیای قه‌ره‌چووغ .

PUKmedia سه‌رباز محه‌مه‌د 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket