riklam

عیراق یاری هەیە

عیراق 10:53 AM - 2022-01-24

 هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عیراق بەشدار لە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتی ئاسیا لە وڵاتی سعودیە ئەمڕۆ دووەم یاری ئەنجامدەدات لەو قۆناغەدا.

عیراق لە یارییەکەی ئەمڕۆدا سەعات ٤ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی داخراوی یانەی دەمام بەرامبەر هەڵبژرادەی بەحرەین ئەنجام دەدات کە بە یارییەکی بەهێز هەژمار دەکرێت.

لە یاری پێشوودا عیراق بەرامبەر ئێران تووشی شکست هات و هەڵبژاردەی بەحرەینیش بە ئەنجامێکی گەورە لە کوەیتی بردەوە.

هەڵبژاردەکانی قۆناغی هەشتەم دابەشی دوو کۆمەڵەی چوار تیپی کراون، لە هەر کۆمەڵەیەک دوو هەڵبژاردە دەچێتە جامی جیهانی، سێیەمی دوو کۆمەڵەکەش یاری پاشکۆ دەکەن.

PUKmedia بەشی وەرزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket