riklam

ئامێری پێشكه‌وتووی كشتوكاڵی بۆ جوتیاران دابین ده‌كرێت

کوردستان 10:20 AM - 2022-01-24

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ئامێر و كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتووی كشتوكاڵی به‌ شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن و به‌بێ وه‌رگرتنی پێشه‌كی بۆ جووتیاران دابین ده‌كات.

حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌ PUKmedia ی ڕ‌اگه‌یاند: "پێدانی تابلۆ بۆ ئامێره‌ كشتوكاڵییه‌كان بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت و داواشمان له‌ فه‌رعه‌ كشتوكاڵییه‌كان كردووه‌ ئه‌و جووتیارانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن ئامێری كشتوكاڵی وه‌رگرن، به‌پێی فۆڕ‌مێك داوا پێشكه‌ش بكه‌ن و ئامێره‌كان له‌سه‌ر داوای جووتیاران هاورده‌ ده‌كرێت، دواكارییه‌كانی جووتیاران بۆ ئامێره‌كان له‌ فۆڕ‌مێكدا ئاماده‌ ده‌كرێت و جۆری ناوچه‌ كشتوكاڵییه‌كان و ڕ‌ووبه‌ری ئه‌و زه‌وییه‌ی به‌ده‌ست جووتیاره‌كانه‌وه‌یه‌ له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.''
وتیشی: "ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌ هاورده‌ ده‌كرێن ده‌بێت به‌بێ پێشه‌كی به‌ قیستی درێژخایه‌ن بێت ته‌نها به‌و جووتیارانه‌ ده‌درێت كه‌ جووتیاری كاران و له‌ژێر ڕ‌ێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌‌ماویه‌كی دیاریكراودا ئامێره‌كان بگه‌نه‌‌ ده‌ست جووتیاران".
 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "‌ئێستا له ‌قۆناغی ڕ‌اوێژداین و ده‌مانه‌وێت بزانین جووتیاران چ جۆره‌ ئامێرێكیان ده‌وێت، دواتر له‌ هه‌روڵاتێك بێت كه‌‌بزانین جۆری ئامێره‌كانیان زۆر باشه،‌ هاورده‌ی كه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئه‌زموونێكی باشی كشتوكاڵییان هه‌یه‌" و له‌لایه‌ ن وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ به‌ بێبه‌رامبه‌ر تابلۆیان پێده‌درێت.
PUKmedia بیلال بارزان – هه‌ولێر  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket