riklam

ئەمـڕۆ لە مـێژوودا

جیهان 08:41 AM - 2022-01-24

661: عەبدولرەحمانی كوڕی مولجم هەوڵیدا خەلیفەی موسڵمانەكان عەلی كوڕی ئەبو تالیب بكوژێت بەخەنجەری ژەهراوی، لەكاتی نوێژی بەیانیدا.
1517: هێزەكانی كورد بەسەرۆكایەتی میر سەید عەلی لەشارەكانی كەركوك و موسڵ و دەوروبەری خستەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.
1800: مۆركردنی رێكەتننامەی عەریش لەنێوان جەنەرال كلیبەر و عوسمانیەكان سەبارەت بە دەركردنی فەرەنسیەكان لەمیسر.
1848: دۆزینەوەی (زێڕ) لەكاریفۆڕنیای ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1908: سەرەتای بزاڤی دیدەوانی گەنجان لەئینگلتەرە.
1924: گۆڕینی ناوی شاری (سان بترس بورگ) بۆ (لینینگراد).
1943: فرانكلین رۆزفلت و ونستون چرچل كۆتایی دێنن بە كۆبوونەوەكەیان لە(دارولبەیزاْ ) لەمەغریب لەمیانەی جەنگی دووەمی جیهانیدا.
1946: كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، بڕیارێك دەردەكات سەبارەت بە بەكارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی، ئەوەش دوای هەستانی ولایەتە یەكگرتووەكان بە ئاراستەكردنی بۆمبی ئەتۆمی بۆ سەر هەردوو شاری هێرۆشیما و ناكازاكی لەیابان.
1972: كۆدەتا لە ئیمارەتی شاریقە، كە حاكمی پێشوی ئیمارەتەكە (شیخ سەقەر بن سولتان قاسمی) پێی هەستا، ئەوەش بۆ سەندنەوەی حوكم لە كوڕی مامی(شیخ خالید بن محەمەد قاسمی) وە كۆدەتاكە بووە هۆی كوژرانی شیخ خالید و شێخ سەقەریش حوكمی گرتەوە دەست.
1981: بەستنی كۆنگرەی باڵای ئیسلامی لە (تائیف) لە سعودیە.
1983: كەوتنە خوارەوەی مانگی دەستكردی سۆڤیەتی(كوزموس) لەزەریای ئارام.
1995: نزیكەی 49 ئەدیب و هونەرمەند لەهەرێمی كوردستان بڕیاریاندا لەگۆڕەپانی پارێزگای هەولێر خۆیان بسوتێنن، وەك هەڵوێستێ دژ بە شەڕی براكوژی، بۆیە دەیان هەزار هاووڵاتی ئاشتیخواز بەدروشمی بژی ئاشتی و نەفرەت لە شەڕ، ڕێگایان نەدان خۆیان بسوتێنن.
2008: تەقینەوەیەكی گەورە شاری موسڵ دەهەژێنێ و حكومەتی هەرێم ئامادەگی نیشاندا بۆ پێشوازی لەبرینداران.
2011: تەقینەوەیەكی قورس لە فڕۆكەخانەی (دومودیدوفو)ی نێو دەوڵەتی لە (مۆسكۆ) كە بووە هۆی وەفاتی 35 كەس و بریندار بوونی دەیان كەس.
2012: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای هێزە چەكدارەكان موشیر محەمەد حسێن تەنتاوی رایگەیاند، كە باری نائاسایی كۆتایی پێهات كە لەساڵی 1981 سەپێنرابوو بەسەر وڵاتدا، ئەوەش پێش رۆژێك لەیادی یەكەمی هەڵگیرسانی شۆڕشی 25ی ینایەر.
لەدایك بوون..
76: هادریان، ئیمبراتۆری رۆمانی.
1712: مەلیك فریدریكی گەورە، مەلیكی بروسیا.
1732: بییر بومارشیە، شانۆنوسی فەرەنسی.
1733: بنیامین لینكۆن، ئەفسەری ئەمریكی لەجەنگی سەربەخۆی ئەمریكا.
1746: مەلیك گۆستاڤی سێیەم، مەلیكی سوید.
1776: ئەرنست هۆفمان، نوسەری ئەڵمانی.
1848: فاسیلی سوریكۆف، نیگاركێشی روسی.
1872: موریس ترافرز، زانای كیمیای بەریتانی و دامەزرێنەری پەیمانگای هیندی بۆ زانستەكان.
1891: فالتەر مودل، جەنەرالی ئەڵمانی.
1900: سیودوسیوس دوبجانسكی، زانای بۆماوە و زانای زیندەوەرزانی گەشەیی ئەمریكی بە نەژاد ئۆكرانی.
1909: مارتن لنكز، تەسەوف و ئەدیبی ئینگلیزی.
1910: ئیسیل دوریس رولنز، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1911: محمود السباع، ئەكتەری میسری.
1916: رفائیل كالدیرا، سەرۆكی فەنزویللا.
1917: ئیرنست بورگنین، ئەكتەری ئەمریكی.
1940: یواخیم گاوك، سەرۆكی ئەڵمانیا.
1941: دانیال شیختمان، زانای ئیسرائیلی لە زانستی مادەكان و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 2011ز.
1941: نایل دیاموند، گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1943: شارون تایت، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1947: میچیو كاكو، زانای فیزیای تیۆری ئەمریكایی و بە نەژاد یابانی.
1949: جون بیلوشی، ئەكتەری ئەمریكی.
1956: وەناس مەعتوب، گۆرانیبێژی جەزائیری ئەمازیغی لە ناوچەی هۆزەكان.
1961: ناستازیا كینسكی، ژنە ئەكتەری ئەڵمانی.
1961: گویدو بوچوالید، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئەڵمانی.
1978: مارك هیلدریس، ئەكتەری كەنەدی.
1986: میشا بارتون، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
وەفات...
41: كالیگولا، ئیمبراتۆری رۆمانی.
1965: ونستون چرچل، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1953ز.
1972: شێخ خالد بن محەمەد ئەلقاسمی، حاكمی ئیمارەتی شاریقە.
2002: ئیلی حەبیقە، سیاسەتمەداری لوبنانی.
2004: عەبدولرەحمان مونیف، رۆماننوسی سعودی.
2006: كریس بن، ئەكتەری ئەمریكی.
2012: بییر سینیبالدی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی فەرەنسی.
جەژن و بۆنەكان...
رۆژی تای زێڕ.
رۆژی خواردنی قوتابخانە لە یابان.

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket