riklam

فه‌ڕه‌نسا كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی له‌ مالی راگه‌یاند

جیهان 06:32 PM - 2022-01-23

كۆشكی ئێلییزێ له‌ پاریس رایگه‌یاند؛ رۆژی  22 ی ئه‌م مانگه‌ ، ئه‌فسه‌رێكی فه‌ره‌نسی  به‌ پله‌ی  عه‌قید  سه‌ربه‌  فه‌وجی  54 ی  مه‌دفه‌عیه‌ی  ‌هیرێس، له‌ بیابانی وڵاتی  مالی كوژراوه‌.

 رۆژی  22 ی كانوونی دووهه‌م،  له‌ هێرشێكی  تیرۆریستیدا بۆسه‌ر بازنه‌یه‌كی  سه‌ربازی فه‌ره‌نسی له‌ باركان سه‌ر به‌  بیابانی گاوۆ  له‌ وڵاتی مالی، عه‌قید  ئه‌لێكسیندر مارتان ته‌مه‌ن 24 ساڵ دوای بریندار بوونی به‌سه‌ختی، گیانی له‌ده‌ستدا . 

رۆژی شه‌ممه‌ 22 ی كانوونی دووهه‌م ، له‌ سه‌عات 5 ی ئێواره‌، به‌كاتی پاریس، بنكه‌یه‌كی  سه‌ربازی  فه‌ڕه‌نسا كه‌ ئه‌ كه‌وێته‌ بیابانی  گاوۆ، رووبه‌ڕوی هێرشێكی چڕی داعش بوه‌وه‌  كه‌ به‌ چه‌كی قازیفه‌ و ئاربیجی  بۆمباردومانی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌یان كرد ، له‌ ئه‌نجامدا  ئه‌لێكسه‌نده‌ر  مارتان به‌ پله‌ی عه‌قید به‌سه‌ختی بریندار بوو و پاشان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌ گیانیله‌ده‌ستدا .

پاسكال لانیی ، قسه‌كه‌ری سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركانی گشتی هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌ ڕادوێی فه‌ره‌نس ئه‌نۆفۆ -دا ڕایگه‌یاند، كه‌ عه‌قید ئه‌لێكسه‌نده‌ر ته‌نها 6 ساڵ  خزمه‌تی هه‌بووه‌ ، ئه‌مه‌ 3 هه‌مین  چالاكی سه‌ربازییه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی  فه‌ڕه‌نسا .

هه‌ر ده‌ستبه‌جێ ، ئۆپیراسیونێكی  تایبه‌ت بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد به‌ به‌شداربوونی ژماره‌یه‌ك له‌ هالیكۆپته‌ر به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی شوێن و مۆڵگاكانی ئه‌و تیرۆرستانه‌و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ لێیان، به‌ڵام  تا ئێستا  ئه‌نجامی  ئه‌و ئۆپیراسیوێنه‌  نه‌زانراوه‌ .

سه‌رۆك ئیمانیوك ماكرون له‌لای خۆیه‌وه‌ ( سه‌ری ڕێز و وه‌فای نه‌ویكرد  بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌  به‌رامبه‌ر ، به‌ قاره‌مانێتی و خۆبه‌خشی و ئازایه‌تی  بۆ به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی  به‌رامبه‌ر داعش )، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار  پرسه‌نامه‌ی  خۆی ئاڕاسته‌ی  خانه‌واده‌  و كه‌سانی نزیكی  ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌كرد، به‌تایبه‌تی  بۆ  براكانی  كه‌  هاوكات  سه‌ربازن  له‌ناو  هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسادا، دڵنیایی كردنه‌وه‌ له‌ پێزانیین و پشتگیری نیشتمانی   بۆ براكه‌یان به‌رده‌وام ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ماكرۆن له‌لایه‌كی تردا ئه‌ڵێت ، دڵم لای  خێزانه‌كه‌یه‌تی .

هه‌ر له‌م هێرشه‌دا 9 سه‌ربازی تر له‌و بازگه‌ سه‌ربازیه‌دا به‌ سووكی برینداربوون،   به‌ڵام ژیانیان له‌ خه‌ته‌ردا نییه‌ .

 شایه‌نی باسكردنه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2013 وه‌ تا ئێستا 52 و سه‌رباز له‌ بیابانی ئه‌و وڵاته‌دا كوژراون .

PUKmedia حه‌مه‌ عوسمان /فه‌ڕه‌نسا
س/ لوپاریزییان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket