riklam

بکوژی کچە پۆلیسێکی عیراقی دەستگیردەکرێت

عیراق 06:30 PM - 2022-01-23

پاش ئەوەی کچێک بەناوی رەنا عەلی ئەكرەم  کە کارمەندی پۆلیسی عیراقیە بە کوژراوی دۆزرایەوە لە سەر ڕێگای ناحیەی موکێشیفیە سەربە پارێزگای سەلاحەدین وهەر ئەمڕۆ یەک شەممە رێکەوتی 2022/1/23 بکوژەکە دەستگیرکرا.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سەڵاحەدین بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: سەعات 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە توانرا بکوژەکە لە نێو بازگەی شێخ ئیبراهیم ئەلشتەر دەستگیر بکرێت بەناوی مستەفا عەبدولخالق لە لایەن هێزەکانی فەوجی دووی لیوای مەغاویر ئۆپراسیونی سامەرا بەهاوبەشی لە گەڵ هەواڵگری.

هەروەها سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: بکوژەکە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەستگیرکراوە و ئەو چەکەی کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە دەستی بەسەرا گیراوە.

وتیشی: پاشان تاوانبارەکە ڕادەستی بەشی نەهێشتنی تاوانی دوجیل کرا بە مەبەستی لێکۆلینەوەی زیاتر لەسەر رووداوەکە ، جێگای ئاماژەیە بکوژەکە پیشەی ڕۆژنامەنووسە لە دەزگایەکی میدیایی  .

PUKmedia مەحمەد فایەق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket