riklam

ئەمریكا: دەسەڵاتی دادوەری لەعیراق كۆڵەكەی بنچینەیی دیموكراسیەتە

عیراق 06:22 PM - 2022-01-23

باڵوێزخانەی ئەمریكا لەعیراق ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی 1ی 2022 رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری لەعیراق كۆڵەكەیەكی بنچینەییە بۆ دیموكراسیەت و سەقامگیری.

 

باڵوێزخانەی ئەمریكا لەبەبەغدا لەمیانی راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە راشیگەیاند:  ماسیۆ تۆلەر خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بەبەشداریكردنی لەگەڵ نوێنەرانی دەسەڵاتی دادوەری لەعیراق و كۆمەڵگەی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی لەئاهەنگی یادی رۆژی دادوەری لەعیراق و رێزگرتن لەو خزمەتگوزارییە گشتییەی دادوەران لەسەرانسەری عیراقدا پێشكەشیان كردووە.

 

راشیگەیاند: هەروەها تۆلەر خۆشحاڵی خۆشی دەربڕیوە لەبارەی ئەو رۆڵە بنچینەییەی كە دەسەڵاتی دادوەری لەعیراق گێڕاویەتی بەو پێیەی كۆڵەیەكی بنچینەییە بۆ دیموكراسیەت و سەقامگیریی.

 

PUKmedia راگەیاندنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لەبەغدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket