riklam

عاسم جیهاد: كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه‌ ده‌كه‌ین

عیراق 06:14 PM - 2022-01-23

كۆنگره‌ی وزه‌ی پاك له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، عاسم جیھاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش، رایده‌گه‌یه‌نێت، كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه‌ و به‌رھه‌مھێنانی وزه‌ی پاك ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كاره‌كانی كۆنگره‌ی وزه‌ی پاك له‌ به‌غدا، به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی نه‌وت و به‌شداری كۆمپانیا جیھانییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌ستیپێكرد، هه‌رله‌ كۆنگره‌كه‌دا، عاسم جیھاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، راگه‌یاند؛ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیھانییه‌كان ھه‌یه‌، بۆ گۆڕانی قۆناغ به‌ قۆناغ بۆ به‌رھه‌مھێنانی وزه‌ی پاك و نوێ و له‌و رووه‌وه‌ عیراق ھه‌نگاوی باشی ناوه‌ و كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه‌ ده‌كه‌ن.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket