riklam

شەڕی شەش مانگەی داستانی قەڵای دم دم لەكتێبێكی نوێدا

ئەدەب و هونەر 03:39 PM - 2022-01-23

لەدرێژەی چالاكیەكانیدا پێش نیوەڕۆی 22/1/2022 ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی كۆڕٍێكی بۆ ناساندنی كتێبی (خانی لەپ زێرین و شەڕی شەش مانگەی قەڵای دم دم) ی نوسەرو رۆژنامەنووس محەمەد گۆران سازكرد.

لەكۆڕەكەدا ژمارەیەكی زۆر لەنوسەرو شاعیرو رۆژنامەنووس و كەسایەتی سیاسی و مامۆستای ئایینی و چالاكوانی مەدەنی شاری هەولێر ئامادەیبوون ، تێیدا نوسەری كتێبەكە باسی لەناوەڕۆكی كتێبەكەی كردو وتی : ئەمیرخانی لەپ زێرین رابەڕو سەركردەیەكی كوردە كە تائێستا كوردەكان خۆیان وەك بەشێك لەئەفسانەو خەیاڵ و قارەمانێكی دروستكراوی نێو داستان و بەیت و حیكایەتە فۆلكلۆریەكان دەیبینن و دەیناسن بێ ئاگا لەوەی كە چ رابەڕێكی بیریارو دانا بووەو پێش زیاتر لە 400 ساڵ بەگوتەی خۆی كە دەڵێتە شای ئێران (ئەگەر ئەو شایە ، منیش خانم) وەڵامی هەڕەشەكانی شا عەباسی سەفەوی داوەتەوەو بەردی بناغەی هزری نیشتمانپەروەری راستەقینەو كوردبوونی رەسەنی داڕشت ، بۆیە دەتوانرێت بڵێین مێژووی كوردو كەسایەتیەكی كوردی لەئاستی سەركردایەتی و بەرپرسیاریەتی ، لەئەمیرو خان و قەڵای دمدم - ەوە دەستپێدەكات.

محەمەد گۆران باسی لەهۆكاری نوسینی ئەو كتێبەو ئەو سەرچاوانەش كرد كە بۆ نوسینی وەریگرتوون. 

دواتر ئامادەبوان بەڕاو سەرنجی خۆیان لەسەر كتێبەكە بەشداریان لەگفتوگۆی كۆڕەكە كردو لەكۆتاییشدا بەئیمزای نوسەر ، كتێبەكە بەسەر بەشداربواندا دابەشكرا.

 

PUKmedia هەولێر – رەوەست نەوزاد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket