riklam

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك هۆشداریده‌دات

کوردستان 03:10 PM - 2022-01-23

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت؛ له‌ 30% بۆ 40% دانیشتوانی شاره‌كه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

نه‌بیل حه‌مدی بوشناق به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌ په‌یامێكی ڤیدۆیدا هۆشداریدا له‌ مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری كه‌ركوك و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئاماژه‌كان چاوه‌ڕوانی باشی لێناكریت و رێژه‌ی تووشبوان له‌هه‌ڵكشاندایه‌.

راشیگه‌یاند: نزیكه‌ی له‌ 30% بۆ 40% ی دانیشتوانی شاره‌كه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، و داواش له‌دانیشتوانی شاره‌كه‌ ده‌كات كه‌ ته‌نها رێگه‌ بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین و خۆپارێزییه‌، وتیشی: وه‌رزی زستان و دابه‌زینی پله‌كانی سه‌رماش واده‌كات كه‌ سه‌رجه‌م ڤایڕۆسه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بن و كاریگه‌ری خراپیان هه‌بێت له‌سه‌ر تووشبووان.

PUKmedia ئازاد شكور/ كه‌ركوك 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket