riklam

وێبسایتی المرصد دەناسێنرێت

ی ن ک 02:15 PM - 2022-01-23

ئەمڕۆ یەك شەممە، لە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە مەراسیمێكدا كردنەوەی وێبسایتی المرصد راگەیەنرا كە بیرۆكەی وێبسایتەكە رەنگدانەوەی انصات مركزي-ە.
لەوبارەیەوە محەمەد عوسمان سەرنووسەری المرصد بە PUKmedia ی راگەیاند: وێبسایتی المرصد كە وەرزی دووەمی انصات مركزي-ە، بە زمانی عەرەبی وەك ناوەندێكی تۆماركردنی بژاردەی میدیایی و سیاسی كراوەتەوە.

راشیگەیاند: دەتواندرێت سوود لە بابەتەكانی وێبسایتی المرصد وەربگیرێت چونكە، گرنگی بە بابەتی شیكاری و بنكۆڵكاری و راپۆرت و هەواڵی گرنگ دەدات و بەتەواوی لە بابەتی لۆكاڵی دووركەوتوەتەوە.

وتیشی: بابەتەكانی وێبسایتەكە بەسەر كوردستانی و عیراقی و جیهانی و وڵاتانی ناوچە و جەمسەرەكان پۆلێنكراوە و خوێنەر دەتوانێت بۆ هەر بابەتێكی گرنگ سەردانی وێبسایتەكە بكات.

سەرنووسەری المرصد وتیشی: لە وێبسایتكەدا كێشەی كورد و مافە دەستوورییەكانی و تاوانەكانی ئەنفال و ماددەی 140 ی تێدا كاراكراوە بۆ ئەوەی رۆژانە بە عەرەبی بڵاوبكرێنەوە.

بۆ سەردانكردنی وێبسایتی ئەل كلیك لێرە بكە...

بۆ سەردانكردنی پەیجی وێبسایتی المرصد  لە فەیسبووك كلیك لێرە بكە...

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket