riklam

سلێمانی.. له‌چوار ڕۆژدا 210 ژه‌م چاره‌سه‌ری كیمیایی دراوه‌ به‌ نه‌خۆش

کوردستان 01:48 PM - 2022-01-23

نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا 210 ژه‌م چاره‌سه‌ری كیمیایی دراوه‌ به‌ نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه‌.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌ی: 
له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ چوار ڕۆژدا (٢١٠) ژه‌م چاره‌سه‌ری كیمیایی دراوه‌ به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌

به‌ پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژی پشوودا له‌ ( ١٧ - ١ بۆ ٢٠ - ١ - ٢٠٢٢)دا سێ سه‌دوو (٧٤) نه‌خۆش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر داخڵی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كراون.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ (٤١) نه‌خۆشی تازه‌ی شێرپه‌نجه‌ و (٦٣) نه‌خۆشی ئۆنكۆلۆجی و ( ٤١) نه‌خۆشی خوێن و (١٣١) نه‌خۆش له‌ به‌شی فریاكه‌وتن (١٥) منداڵ  داخڵكراون بۆ پێدانی چاره‌سه‌ر.

ڕاگه‌یاندن و په‌یوندییه‌كانی ب.گ.ته‌ندروستی سلێمانی
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket