riklam

ئۆڵۆمپی عیراق بە چوار كوردەوە دەچێتە كەمپێكی مەشق لەتوركیا

وەرزش 12:52 PM - 2022-01-23

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادەوە، وەفدی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عیراق گەشتی وڵاتی توركیا ئەنجامبدەن بە مەبەستی كەمپێكی مەشق و راهێنان و چەند یارییەكی دۆستانە.

هەژار مەعروف، رێكخەری یارییە دۆستانەكانی هەڵبژاردەی عیراق رایگەیاند، گەشتەكەی ئۆڵۆمپیی عیراق لە پاش كەمپێكی چەند رۆژە دێت لە شاری بەغدا و جیاكردنەوەو دەستنیشانكردنی 26 یاریزان دێت لە لایەن سكۆپی راهێنەری چیكی كە لە  نێو یاریزانەكان چوار كورد هەیە ئەوانیش ئەحمەد سەرتیپ لە زەورا و محەمەد دلاوەر لە نەورۆز و عیماد عیسا لە زاخۆ دەچنە كەمپەكەی توركیاوە میرخان دۆسكی لە ئینسبۆرگی نەمسایەوە.

لەو كەمپە ئۆلۆمپیی عیراق سێ یاری دۆستانە ئەنجامدەدات، لە 26 مانگ بەرامبەر مۆتریس ئۆدیسای ئۆكرانی یاریدەكات و سێ رۆژ پاش ئەوەش بەرامبەر ئیترامی كازاخستانی و لە سەرەتاكانی مانگی شوباتیش بەرامبەر یانەیەكی توركی یاریدەكات .

PUKmedia هەرێز جەمال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket